1-له‌پێناو چاككردنی بژێوی ژیانی پۆلیس و ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه بڕیاردرا به هاوتاكردنی موچه‌ی هێزكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه هه‌روه‌ك ئه‌و موچه‌یه‌ی كه به‌رامبه‌ره كانیان هه‌یانه له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و سه‌ربازی عێراقی به‌بێ هیچ كه‌موكوڕیه‌ك .
1-پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستێت به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای تایبه‌ت به ماف و ئیمتیازاتی زیندانیه سیاسیه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ژماره‌ی 4/2006 دهریچواندوه . هه‌موو ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه ده‌درێت به زیندانیه سیاسیه‌كانی كوردستانیش له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم.
پێشنیازی پڕۆژه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنه حزبییه‌كان له ناو ریزه‌كانی پیشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتیدا به‌شی یه‌كه‌م/ زاراوه و پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:- 1- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.