سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌دنان عوسمان: بودجه په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه، پێویسته په‌رله‌مان ورده‌كاری و دانیشتنی پێویستی له‌سه‌ر بكات
(
گۆڕان
):
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: چه‌ند هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌بکرێ له په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێم، به‌ڵام ئێمه وه‌ک لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین نه‌په‌له‌ی لێبکرێ و نه‌پشتگوێش بخرێت.
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکیدا به(سبه‌ی) راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند راپۆرتێکی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کردوه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ گفتوگۆکردنی ره‌شنوسی په‌سه‌ندکراوی بودجه، دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و وه‌زیری پلاندانان ئه‌نجامبده‌ین.
وتیشی: "له‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه)وه لیژنه‌کان لای خۆیانه‌وه کار له‌سه‌ر ره‌شنوسی په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، پاشان راپۆرتی خۆیانی له‌سه‌ر ئاماده ده‌که‌ن و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری ده‌که‌ن له په‌رله‌مانی کوردستان.
عه‌دنان عوسمان ئاشکراشیکرد: هه‌ندێک هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندکردنی بودجه په‌له‌ی لێبکرێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نه‌په‌له‌ی لێبکرێ و نه‌پشتگوێش بخرێت.
باسی له‌وه‌شکرد، بودجه په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان ورده‌كاری و دانیشتنی پێویستی له‌سه‌ر بكات، له‌کاتێکدا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ په‌رله‌مان ماوه‌ی مانگێکی له‌به‌رده‌مدایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه.
پێشتریش فراكسیۆنی گۆڕان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و شاره‌زایانی ئابوری و دارایی و بودجه‌سازی، داوایانكردبو ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیارێكیان هه‌بێت، بینرێن بۆ فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی له‌رۆژی تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا له پارله‌ماندا بخرێته‌ڕو.
Monday, February 01, 2010
All rights reserved by gorran.org