سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
كاردۆ محه‌مه‌د: داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له دابه‌شكردنی موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، وه‌زیری كار‌و كاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت
(
گۆڕان
):
كاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ده‌بوایه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێمه‌ی بدایه‌ته‌وه، كه بۆچی له ساڵی 2005ه‌وه موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بێكاران و كه‌مده‌رامه‌تان هاتوه‌ته كوردستان و حیزب دابه‌شیكردوه له رێگه‌ی ناونوسی كۆمیته و رێكخستنه‌كانی خۆیه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كار نوسیویانه "لیژنه‌ی به‌دواداچونمان پێكهێناوه".
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی ساڵی 2005 وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامیدابو ، که ئه‌وکات عه‌دنان محه‌مه‌د قادر وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بو، بڕیاربو مانگانه 30 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تان و بێكاراندا دابه‌ش بكرێت به چه‌ند ئاستێكی جیاواز، به‌ڵام كار به‌و سه‌رژمێرییه نه‌كراوه و كۆمیته و رێكخستنه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ناونوسی كۆمه‌ڵێك كه‌سیان كردوه و مانگانه وه‌ریده‌گرن.
له لێدوانێكی پێشوتریدا، ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌دواداچون ده‌كات بۆ ئه‌و موچه‌یه‌ی به‌ناوی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت و وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی كاردۆ محه‌مه‌د وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی تێدا نیه و "به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌وه" وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان داوه‌ته‌وه.
كاردۆ وتی: پرسیارێكمان ئاراسته‌ی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵاممان بداته‌وه بۆچی موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، حزب ده‌ستی هه‌یه له دابه‌شكردنیدا و خه‌ڵكی بۆ ناونوس ده‌كات؟ له‌به‌رئه‌وه پێویسته وه‌زاره‌تی ناوبراو رونكردنه‌وه بداته په‌رله‌مان.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ڵامیانداوینه‌ته‌وه كه "لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه به‌ئه‌ندامێتی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (فڵان) ئه‌ندام په‌رله‌مان".
كاردۆ محه‌مه‌د، وتی: له وه‌زری كاركردنی نوێی په‌رله‌ماندا به نوسراوێكی تر داوایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی لیژنه‌كان له‌سه‌ر موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنێتی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی حیزب له‌وباره‌یه‌وه.
Monday, February 01, 2010
All rights reserved by gorran.org