(گۆڕان):
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌پارله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاسه‌رجه‌م لیژنه‌كانی پارله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، راپۆرتی كۆتایی خۆیان له‌سه‌ر بودجه ئاماده نه‌كه‌ن، پارله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه ئه‌نجام نادات.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهKNNی راگه‌یاند: تاسه‌رجه‌م لیژنه‌كانی په‌رله‌مان راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نه‌كه‌ن، په‌رله‌مانی كوردستان كۆنابێته‌وه، ئه‌وكاره‌ش ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، چونكه لیژنه هه‌یه له‌په‌رله‌مان چاودێریی كاری سێ وه‌زاره‌ت ده‌كات، بۆیه به‌دوری زانی به‌منزیكانه په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین راپۆرتی كۆتایی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2009، به‌ده‌ستیان بگات و له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و راپۆته بتوانن بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2010 بده‌ن.
به‌پێی یاسا ده‌بو پێش هاتنی ساڵی 2010 بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرایه، به‌ڵام له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بودجه به‌ده‌ست په‌رله‌مان گه‌یشتوه و تائێستاش په‌سه‌ند نه‌كراوه.