سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
دو بودجه‌ی جیا بۆ ئاسایش و دیوانی چاودێری دارایی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت
(
گۆڕان
):
له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌مساڵ؛ بودجه‌ی هه‌ردو ئاسایشی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێرو سلێمانی به جیا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌و راستیه دوپاتده‌كاته‌وه كه ئه‌مساڵیش ئه‌و دو ده‌زگایه یه‌كناگرنه‌وه.
عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێیوایه؛ ره‌وانه نه‌كردنی بودجه‌ی هه‌ردو ده‌زگای ئاسایش‌و چاودێری دارایی هه‌ولێرو سلێمانی له‌و بودجه خه‌مڵێنراوه‌ی حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردوه بۆ ساڵی 2010، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تا ئێستا حكومه‌ت یه‌كینه‌گرتوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌مساڵیش ئاسایش‌و چاودێری دارایی یه‌كناگرنه‌وه‌و هیچ به‌رنامه‌یه‌كیشیان نییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان.
دوای ئه‌وه‌ی له 26/1، په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بودجه‌ی 2010 ئه‌نجامداو بودجه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی لیژنه‌كان كرد، لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان، دوێنێ گفتوگۆیان له‌سه‌ر بودجه‌كه كرد، قادر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش یاسای خۆی هه‌یه كه یاسای ژماره (46)ی ساڵی 2004ه یاسای ده‌سته‌ی گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه له 20/11/2004 له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوه‌و هاتوه ده‌سته‌ی گشتی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت. بۆیه پێویسته ئه‌و دو ده‌زگایه یه‌كبخرێنه‌وه‌و یه‌ك بودجه‌مان بۆ ره‌وانه بكرێت.
هاوكات، نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه لیژنه‌ی ناوخۆ وتوێژ له‌سه‌ر دو بودجه بۆ ئاسایش ناكات‌و پێویسته یه‌كبخرێن.
هه‌ر له‌و بودجه‌یه‌ی 2010 كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه بودجه‌ی هه‌ردو دیوانی چاودێری دارایی به جیاجیا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، له‌مباره‌یه‌وه كاردۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده‌نین وتوێژ له‌سه‌ر دو بودجه بۆ دیوانی چاودێری دارایی بكه‌ن كه له 2008ه‌وه له په‌رله‌مان یاسا بۆ بونی یه‌ك ده‌زگای چاودێری دارایی ده‌رچوه، هه‌ربۆیه بإیاروایه ئه‌مإۆ لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاوتوێبكه‌ن.
Tuesday, February 02, 2010
All rights reserved by gorran.org