سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: ئه‌رکی په‌رله‌مانه به‌دواداچونی جدی له‌سه‌ر ئه‌و داهاته گه‌وره و خه‌یاڵییه‌ی نه‌وت بکات و رێگه نه‌دات به‌ئاسانی تێبپه‌ڕێت
(
گۆڕان
):
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان به(سبه‌ی) راگه‌یاند: پێشتر پرسیاری ئه‌وه‌مان له ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم کردووه، که رۆژانه نه‌وت له هه‌ردو مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه به قاچاغ ئاودیوی ئێران ده‌کرێت، به‌ڵام وه‌زیر وه‌ڵامیدایه‌وه که نه‌وت به قاچاغ ناڕوات و داهاته‌كه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه، یه‌ک دیناری نه‌وت نه‌خراوه‌ته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رلمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌و(5)ملیون دۆلاره‌ی كه پێشتر ئاشتی هه‌ورامی له دانیشتنێكی په‌رله‌ماند باسی كرد كه وه‌كو بۆنه‌س(به‌خشش) له كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان وه‌ریان گرتوه به هه‌مان شیوه دینارێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رویشتووه.
ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان هه‌ر وه‌ک باسی له‌وه‌شکرد که داهاتی نه‌وت بڕه پاره‌یه‌کی زۆر و خه‌یاڵییه و له بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا به هیچ شێوه‌یه‌ک باسنه‌کراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که بودجه‌ی هه‌رێم شه‌فاف نییه، له‌کاتێکدا ئه‌و داهاتی نه‌وته‌ی هه‌رێم دواجار بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی ناگه‌ڕێته‌وه.
وتیشی: سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوه‌خت و پێش په‌سه‌ندکردنی بودجه له په‌رله‌مان، باس له شه‌فاف بونی بودجه ده‌کات، له‌کاتێکدا وه‌زیری دارایی حکومه‌ته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ئاگای له داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی خۆی نییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاگای له په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زیری دارایی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی نییه و نازانێت چی روده‌دات.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌وه‌شی وت: ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که یان حکومه‌ت یه‌کی نه‌گرتوه‌ته‌وه، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کاندا نییه به‌وپێیه‌ی پشکی پارتییه، یا ئه‌وه‌یه هه‌وڵێک هه‌یه بۆ دیزه به‌ده‌رخۆنه‌کردنی داهاتی نه‌وت له‌م وڵاته‌دا. یان ئه‌گه‌ر وانیه با حكومه‌ت له‌و باره‌وه رونكردنه‌وه بدات به په‌رله‌مان.
ئاشکراشیکرد: ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێبینییه که به‌پێی ماده‌ی چواره‌می یاسای نه‌وت و گازی حکومه‌تی هه‌رێم، دکتۆر به‌رهه‌م و وه‌زیری دارایی ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن، که سیاسه‌ت و ستراتیژی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دیاریده‌کات ئاگایان له داهاتی نه‌وت نه‌بێت، که هه‌ریه‌که له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زیری پلاندانان و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تیش ئه‌ندامن له لیژنه‌که‌دا.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری که هاوکات ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستانه رونیشیکرده‌وه، له مادده‌ی 23ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2010 زۆر مه‌تاتییه، به ئاشکرا ده‌یسه‌لمێنێت که تائێستا ناشه‌فافیات له به‌رهه‌م و داهاتی نه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه.
ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌رکی په‌رله‌مانه به‌دواداچونی جدی له‌سه‌ر ئه‌و داهاته گه‌وره و خه‌یاڵییه‌ی نه‌وت بکات و رێگه نه‌دات به‌ئاسانی له په‌رله‌مان تێبپه‌ڕێت.
ئێمه‌ش وه‌کو فراکسیۆنی گۆڕان تاکو رونکردنه‌وه‌ی پێویست و دڵنایی له‌باره‌ی ئه‌و داهاته خه‌یاڵییه‌ی نه‌وت وه‌رنه‌گرین، بودجه په‌سه‌ند ناکه‌ین.
Thursday, February 04, 2010
All rights reserved by gorran.org