سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، وه‌زاره‌تی پلاندان به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌نێت
(
گۆڕان
):
ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشنیار كراون بۆ بودجه‌ی (2010) كه‌مترین بنه‌مای یه‌كسانیان تێدا ره‌چاونه‌كراوه له نێوان ئه‌و ناوچانه‌ی بڕیاره پڕۆژه‌كانی تێدا ئه‌نجامبدرێ، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی كوردستان پێی وایه وه‌زاره‌تی پلاندانان بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داناوه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی، عه‌بدوڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ندێ ناوچه كه دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌من، دو هێنده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆرتره، پڕۆژه‌یان بۆ ده‌ستنیشانكراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سبه‌ی كه‌وتوه، وه‌زاره‌تی پلاندانان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تری حكومه‌ت، پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و پیشه‌سازی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی پێشنیاركردوه و هیچ گرنگیه‌كی نه‌داوه به‌و داواكاریانه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه له پلانیاندا بوه له‌م ساڵدا ئه‌نجامی بده‌ن. جگه‌له‌وه‌ش تائێستا وێنه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان پێشنیاری كردوه، نه‌گه‌شتوه‌ته ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زیره‌كانیش ئاگاداری پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خۆیان نین له‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندان.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئاشكرای كرد: "له‌كاتی دانیشتنمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وه‌زاره‌ته‌كان، لێپرسراوه‌كانیان ناڕه‌زایی توندی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان تاكڕه‌وانه بڕیاری له‌سه‌ر داون، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش پێشنیاركراون گرنگیه‌كی وه‌هایان نیه به تایبه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و وزه و كاره‌با ده‌ستنیشانكراون".
په‌رله‌مانتاره‌كه نمونه‌ی ئه‌مه‌ی به دروستكردنی سێ كارگه‌ی خۆشه‌كردنی پێسته هێنایه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داواكاریه له ناو داواكاریه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیدا بونی نه‌بوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌با له پڕۆژه‌ی بودجه‌ی خۆیدا (155) ملیار دیناری وه‌ك داهات دیاری كردوه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی پلاندانان ته‌نها (55) ملیۆنه‌كه‌ی نوسیوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان پێی وایه: نه‌بونی بێ پلانی وه‌زاره‌تی پلاندان ده‌بێته هۆی به هه‌ده‌ردانی به‌شێكی زۆری بودجه‌ی ئه‌مساڵ و وه‌ك ئه‌وه‌یه بڕێكی زۆری پاره بزر ببێت.
به بۆچونی عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ وه‌زاره‌تی پلاندانان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و پێویست دانه‌نێت و سه‌رله‌نوێ بودجه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م ساڵدا گه‌وره‌ترین زیان به ئابوری هه‌رێم ده‌كه‌وێت.
Thursday, February 04, 2010
All rights reserved by gorran.org