(گۆڕان):
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتیه‌كان به سبه‌ی راگه‌یاند: كێشه و گرفتی كه‌می كاره‌با یه‌كێكه له قه‌یرانه دیار و به‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 19 ساڵی رابردودا، كه بۆته جێگای ره‌خنه و نیگه‌رانی هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و قه‌یرانه بكات.
راشیگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفتی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی كاره‌با خاوه‌نی پلانێكی زانستی نه‌بون بۆ كاركردن له به‌رامبه‌ر دابینكردن پێداویستی كاره‌با، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر جار لێپرسراوانی حیزبی و حكومی به‌ڵینی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌یان داوه به هاوڵاتیان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئێستاددا به‌گوێره‌ی دانیشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با پێناچێت به‌و نزیكانه بتوانرێت قه‌یرانی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكارێكیان ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی پلاندانان وه‌ك پێویست گوێی له داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با راناگرێت، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌رخان كراوه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ناتوانرێت له ئاستی داواكاری پرۆژه و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابێت.
هۆگر عومه‌ر