سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌بدوڵلای مه‌لانوری: دو مانگه داوای ئاماده‌بونی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ین
(
گۆڕان
):
سبه‌ینێ (دوشه‌ممه) هه‌ردو وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بانگێشتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن و چه‌ندین پرسیاریان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمیان لێده‌كرێت.
عه‌بدوڵلای مه‌لا نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كانی پارله‌مانی كوردستان به(سبه‌ی) راگه‌یاند: بڕیاروایه سبه‌ینێ (دوشه‌ممه) ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنی لیژنه‌که‌مان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی ده‌رباره‌ی سامانه سروشتیه‌كان هاتوه له‌بودجه‌ی هه‌رێم.
وتیشی: له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ندین پرسیاری ئاراسته ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه تاوه‌كو ئێستاش به‌ته‌نكه‌ر له ڕێی مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخه‌وه ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و 5 ملیار دۆلاره‌ی كاتی خۆی له پارله‌ماندا باسی كرد، كه حکومه‌تی هه‌رێم وه‌كو بۆنه‌س (به‌خشیش) له ئه‌نجامی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کاندا له كۆمپانیاكانی وه‌رگرتوه، که‌تائێستاش دیارنییه.
عه‌بدوڵلای مه‌لا نوری ئاشکراشیکرد: تا ئێستا نازانین ئاشتی هه‌ورامی خۆی ئاماده ده‌بێت یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌نێرێت، له‌کاتێکدا ئێمه نزیكه‌ی دو مانگه داوامانكردوه وه‌زیر بێته پارله‌مان و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بداته‌وه.
لای خۆشیه‌وه كاروان ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی پارله‌مانی كوردستان به(سبه‌ی) راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تاوتوێ كرد، به‌ڵام چه‌ندین ئاڵۆزی پێوه دیاربوه و به دو پرۆژه یاسا هاتبو.
ئه‌وه‌شی وت: پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌ردو ئاسایشمان ڕه‌تكرده‌وه و داوامان كرد، سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك پڕۆژه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات، چونكه بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه شه‌رعیه‌ت دانه به‌دو ئیداره‌یی.
كاروان ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ده‌رباره‌ی ژماره‌ی میلاكاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆچونی زۆر و جیاوا‌زمان هه‌بو، بۆیه بڕیاره (دوشه‌ممه) وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌ی دانیشتنی لیژنه‌ی ناوخۆ بێت.
هێژامحه‌مه‌د
Monday, February 08, 2010
All rights reserved by gorran.org