(گۆڕان):
هه‌رچه‌نده تا ئێستا بڕیارێكی ره‌سمی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌چوه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌نگۆی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش پێیوایه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كارێكی له‌و جۆره بكات ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌قڵیه‌تی دو ئیداره‌یی.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێم راست بێت ئه‌وا بێگومان كارێكی خراپه و هێنانه‌وه‌ی بابه‌تی دو ئیداره‌یی و شه‌رعیه‌ت پێدانیه‌تی.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا وتیشی: كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێم به كارێكی سروشتی نازانین و مانای نه‌بونی متمانه ده‌گه‌یه‌نێت له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا.
لای خۆیه‌وه زیره‌ك كه‌مال راوێژكاری سیاسی و راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: له‌وباره‌یه‌وه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بڕیاری كردنه‌وه‌ی نوسینگه بدات له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا بۆ كارئاسانی و هاوكاریكردنی هاوڵاتیانه، تا ئێستا له داموده‌زگاكانی قه‌زاو ناحیه‌كان رۆتینێكی زۆر هه‌یه بۆیه كردنه‌وه‌ی نوسینگه هاوكاری هاوڵاتیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ئیداری و بابه‌تی دامه‌زراندن و هه‌مو ئه‌و ئیش و كارانه‌ی كه هه‌یانه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا بیلال سلێمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: من زانیاریم نییه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راست بێت نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له شاری سلێمانی بكرێته‌وه ئه‌وا من پێم باش نییه، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له یه‌ك شوێن هه‌بێت، ئێمه ته‌نها سێ پارێزگامان هه‌یه من پێم وانییه شتێكی باش بێت كه له دو شوێن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بێت، بۆیه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌نها له‌یه‌ك پارێزگادا هه‌بێت ئه‌وه‌ش زیاتر یه‌كڕیزی و برایه‌تی ده‌پارێزێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، كه خه‌ڵكی سلێمانی مافی خۆیه‌تی به‌باشتریت شێواز خزمه‌تبكرێت، چونكه به‌ڕاستی شاری سلێمانی له دوای ساڵی (2003)ه‌وه له ڕوی خزمه‌تگوزارییه‌وه به‌ره‌و دواوه هاتوه‌و پشتگوێخراوه، به‌ڵام ئه‌كرێت به‌شێوازی تر خزمه‌ت به‌و شاره بكرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نوسینگه‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێته‌وه، ئه‌وا دوباره دروستكردنه‌وه‌ی دو ئیداره‌ییه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌لقَیه‌تی دو ئیداره‌ییه‌و دابه‌شكردنه‌وه‌ی حكومه‌ته.
میران عوسمان