بۆ به‌ڕێزان/
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عیراق
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
- ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
- سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
- رێكخراوی چاودێریكردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی
- په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
- نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی)
- سه‌فاره‌ت‌و كونسوڵگه‌رییه‌كان له به‌غدا‌و هه‌ولێر
- رای گشتیی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان
بابه‌ت/ تۆقاندنی هاوڵاتیانی كوردستان
له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان به شه‌وق‌و حه‌ماسێكی زۆره‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌كانی كوردستان، بۆ ئاهه‌نگ گێڕان‌و پشگیرییكردن له لیست‌و قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عیراق، كه ئه‌وه‌ش سیمایه‌كی شارستانی‌و دیموكراتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌خا، كه‌چی میلیشیا‌و داموده‌زگا حیزبییه چه‌كداره‌كان له هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و كه‌شه دیموكرات‌و شارستانییه‌دان. ده‌زگاكانی ئاسایشی حزب‌و هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانی حزبه‌وه به‌كارده‌هێندرێن بۆ تۆقاندنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه پشتگیریی له لیستی گۆڕان‌و لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین پێشێلكاریی له‌وجۆره له كوردستان به‌گشتی‌و پارێزگای سلێمانی به تایبه‌تی تۆماركراون. له دوایین په‌ره‌سه‌ندندا شه‌وی 16/ 2/ 2009 له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان‌و پشتیوانانی گۆڕان له‌سه‌ر شه‌قامی سالم له شاری سلێمانی سه‌رگه‌رمی ئاهه‌نگگێڕان بوون، كه‌چی میلیشیاكانی سه‌ر به جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عیراق به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌و گه‌نجانه‌یان داپڵۆسیوه‌وه ته‌قه‌یان لێكردوون، له ئه‌نجامدا ژماره‌كیان بریندار بوون. یه‌كێك له‌و میلیشیایانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، كه به هێزی (دژه تیرۆر) ناسراوه، هه‌ر به‌و تاوانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو سه‌عات 2ی سه‌ر له‌به‌یانیی 17/ 2/ 2010 هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر (نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی)و بریندراكانیان به‌زۆر له‌ژێر چاودێریی پزیشكیی ده‌رهێناوه‌و ده‌سگیریان كردوون.
ئێمه له كاتێكدا زۆر به توندی ئه‌م كاره هه‌مه‌جییه‌ی میلیشیا ناشه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوم ده‌كه‌ین، داوا له ئه‌ندامه به‌ئه‌مه‌ك‌و دڵسۆزه‌كانی ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه هه‌رگیز فه‌رمانی داپڵۆسین‌و ته‌قه‌كردن ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن‌و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان كۆشش ده‌كه‌ین كه به یاسا له‌ژێر چنگی حزب ده‌رتان بێنین‌و بتانكه‌ینه هێزی نیزامی سه‌ر به حكومه‌ت، كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ئاستی بژێویتان‌و هاوتاكردنی موچه‌كانتان به‌وانه‌ی به‌غدا‌و رێزگرتن له شه‌ره‌فی پیشه‌ییتان.
هه‌ر لێره‌وه رای گشتی كوردستان‌و عیراق‌و نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی ئه‌م پێشهاتانه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، داواكارین گوشار به ئاراسته‌ی راگرتنی هێمنی‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا دروست بكه‌ن له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی هێمن‌و دیموكرات‌و بێگه‌رددا. به‌رپرسه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسیار ده‌كه‌ین له پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، راگرتنی كه‌شی هێمنی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیار ده‌كه‌ین له وه‌رگرتنی یه‌ك مه‌سافه له‌نێوان لیسته به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی مولاحه‌قه‌ی یاساسی‌و موسائه‌له‌ی په‌رله‌مانیی ده‌بنه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌ولێر 17/ 2/ 2010