سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
بۆیه‌كه‌مجار په‌رله‌مانتاران به مێزه‌كانیاندا كێشا...هه‌رێمی كوردستان: فراكسیۆنی گۆڕان شه‌ڕی بودجه‌ی ده‌ستپێكرد
(
گۆڕان
):
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بودجه ده‌ستپێكرد، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ویستی ئازادی راده‌ربڕینی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر بودجه سنوردار بكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و به كێشان به‌به‌رده‌م مێزه‌كه‌ی خۆیاندا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان راگرت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌ڵوێستێكی ئسوڵی هه‌بو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی مافی هه‌مو كه‌سێكه زانیاری له‌باره‌یه‌وه بزانێت، به شه‌فافانه و ئازادانه قسه له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه گرنگه هاوشێوه‌كان كراوه و كاتی گفتۆكردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراو بوه، بودجه‌ش یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هه‌مو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه و ئه‌ركێكی ساڵانه‌ی په‌رله‌مانه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بودجه، بۆیه دوامانكرد كات دیاریكراو نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادانه قسه بكه‌ین، به‌ڵام بواریان نه‌دا و ویستیان به ده‌نگدان ئازادی په‌رله‌مانتاران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ڵاحیاته‌كان، ئێمه وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌ك كۆبونه‌وه‌كه‌مان تێكدا و كێشامان به مێزی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بۆئه‌وه‌ی بوار نه‌ده‌ین به‌دور له ئێمه و تێبینیه‌كانمان بودجه تێپه‌ڕێنن و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كاتی تێكچونی ره‌وشی ناو په‌رله‌ماندا، ده‌توانێت كۆبونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك دوابخات و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرا ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی رۆژێك دوای بخات.
له‌هه‌مان كاتدا، ئیسماعیل گه‌ڵاڵی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) ویستی ئازادی په‌رله‌مانتاران بخاته ده‌نگدانه‌وه و ئه‌و ئازادییه له په‌رله‌مانتاران زه‌وت بكات، كه هاوڵاتیان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێیان داون، له‌به‌ر ئه‌وه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی بودجه به‌شێوه‌ی كاڵ و كرچ تێنه‌په‌ڕێت.
Monday, February 22, 2010
All rights reserved by gorran.org