(گۆڕان):
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 13/3/2010 پشوی ره‌سمیی په‌رله‌مان كۆتایی دێت و خولی نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، هاوكات فراكسیۆنی گۆڕان كارنامه‌یه‌كی ئاماده‌كردوه كه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ به‌رنامه‌ی كاری فراكسیۆنه‌كه‌یان داڕشتوه.
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان به سبه‌ی راگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو رێكه‌وتی 13/3/2010 پشوی ره‌سمیی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مان كۆتایی دێت و خولی نوێی دانیشتنه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
تارق جه‌وهه‌ر وتیشی: سه‌عات 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانه و تیایدا وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌خوێنرێته‌وه و به ره‌سمی ئه‌و خوله نوێیه راده‌گه‌یه‌نرێت و ئاماژه به به‌رنامه‌ی كاری داهاتوی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
وتیشی: له دوای دانیشتنی ده‌ستپێك، له رۆژانی دواتردا دانیشتنه ئاساییه‌كان له ژماره یه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات كاردۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به سبه‌ی راگه‌یاند: بۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان كارنامه‌یه‌كمان داڕشتوه بۆ ماوه‌ی چوار مانگی داهاتو، كه تێیدا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان بریتی ده‌بێت له گرنگیدان به‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه گرنگن وه‌كو قه‌ده‌غه‌كردنی كاری حیزبی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی پشكی حیزبه سیاسیه‌كان له بودجه‌ی وڵات و رێكخستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ری كه له‌نێوان موچه پله‌به‌رزه‌كان و پله نزمه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه جگه له چاودێكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه له خولی داهاتوی په‌رله‌ماندا، فراكسیۆنی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له چونه ناو جه‌ماوه‌ر و به‌دواداچونی كێشه‌كان و دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی یاسا.