(گۆڕان):
پاش به‌سه‌ربردنی دو مانگ پشوی ره‌سمی، بڕیاره سبه‌ینێ (شه‌ممه) په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه پێویست بو (1/3) دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكردایه‌ته‌وه. تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژ كاری راگه‌یاندی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ (شه‌ممه) دانیشتنه‌كانی كۆتای پشوی په‌رله‌مان و ده‌ستپێكی خولی تازه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هاوكات، كاردۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند، به‌پێی یاسا ده‌بێت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان و كردنه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان له (1/3) بكرایه‌ته‌وه، به‌لاَم ده‌كرێت تا (15) رۆژ دوای كۆتایی هاتنی پشوه‌كه دانیشتنی خولی تازه ده‌ستپێبكاته‌وه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان وتی: من پێم وایه كه زۆر ئیجابی بو (1/3) خولی تازه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستیپێبكردایه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش زیندوێتی و كارایی په‌رله‌مانی كوردستانی نیشانده‌دا بۆئه‌وه‌ی به‌په‌له دانیشتنه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستیپێبكردایه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا گفتوگۆكردن له سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندایه. له‌باره‌ی ئاماده بونی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه له دانیشتنه‌كه‌دا، تاریق جه‌وهه‌ر وتی: تا ئێستا ئاگادار نیم كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.
سه‌باره به سه‌فه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سارمه‌می ئاشكرایكرد: سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان به بانگهێشتێكی ره‌سمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا كاردۆ محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، كه ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه دوا ده‌كه‌وێت به‌هۆه پشوه‌كانه‌وه، كه پێموایه ئه‌و پاساوانه‌ش بۆ دواخستنی بودجه، پاساوی پێویست نین، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه دامه‌زراوه‌كانی ئێمه به به‌رنامه كار ناكه‌ن.
میران عوسمان