(گۆڕان):
په‌رله‌مانتاران ره‌خنه له‌وه ده‌گرن، كه تائێستا بودجه وه‌ك پێویست نه‌چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و نه‌یانتوانیوه چاودێریی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنه‌كه‌ی بكه‌ن، شاره‌زایه‌كی ئابوریش پێیوایه كه هه‌رێم گرفتی ئیداره‌دانی ئابوریی هه‌یه.
په‌رله‌مانی كوردستان له 13/4/2010 بودجه‌ی (2010)ی په‌سه‌ندكرد‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش له (21/4)دا ئیمزای له‌سه‌ر بودجه‌كه كرد‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ش له 1/1/2010وه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، تا ئێستا بودجه‌ی پرۆژه‌كان و وه‌به‌رهێنان نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه زیاتر له نیوه‌ی ساڵ كۆتایی هاتوه.
شاره‌زایانی بواری ئابوریش، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌می وه‌سف ده‌كه‌ن و وه‌ك ئه‌یوب سماقه‌یی، شاره‌زای ئابوری و مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت: "گرفت له بودجه‌كه نییه، گرفت له دانانی بودجه‌كه و شێوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی هه‌یه، كه كه‌سی نه‌شیاو له ئیداره‌دانی لایه‌نی دارایی و ئابوری هه‌رێم دانراوه و ئه‌مه‌ش وای كردوه بگه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه هه‌رێم گرفتی ئیداره‌دانی ئابوری هه‌یه نه‌ك رێژه‌ی بودجه‌كه، هه‌ربۆیه چاودێریشی پێناكرێت".
له دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه، ده‌بو په‌رله‌مان رۆڵی خۆی وه‌ك چاو‌دێر ببینیایه له‌سه‌ر چۆنیتی خه‌رجكردنی بودجه و خستنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێیوایه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه دواكه‌وت له گه‌یشتنی بۆ په‌رله‌مان‌و په‌سه‌ندكردنی‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه بودجه‌كه چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و رێنماییه‌كانی بۆ ده‌رچوه، هه‌ربۆیه هێشتا زوه بۆ هه‌ڵسانگاندنی بودجه‌كه، ره‌نگه له‌دوای مانگی ئه‌یلوله‌وه هه‌ڵسانگاندن بۆ خه‌رجییه‌كان‌و پڕۆژه‌كان بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان پێیوابو: لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ناتوانن چاودێربن به‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌كه‌و پڕۆژه‌كان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ریی له شێوازی دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كان به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكاندا، كه له بنه‌ڕه‌تدا نادادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كاندا هه‌بوه، چونكه به وته‌ی ئه‌و: "هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا شێوازی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌كه به جۆرێك بو، كه ده‌رفه‌تی چاودێریكردن بۆ ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان ئاسان نه‌بێت".
له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه داواكرا كه له پڕۆژه‌كه‌دا بكرێت‌و ده‌بو حكومه‌ت دوای ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پڕۆژه‌كه‌ی به گۆڕانكاریی‌و راستكردنه‌وه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكردایه‌ته‌وه.
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌وبڕوایه‌دا بو، كه مه‌رج نییه حكومه‌ت له ئێستادا پڕۆژه‌كه به گۆڕانكارییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكاته‌وه‌و وتی: "ناكرێت له‌هه‌مو شتێكی حكومه‌ت گومانمان هه‌بێت كه بۆیه نه‌یناردوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیازی نییه ئه‌و گۆڕانكارییانه بكات".
ئه‌م بۆچونه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه وه‌ك عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، جه‌ختی كرده‌وه: په‌رله‌مان كه‌وتوه‌ته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حكومه‌ته‌وه‌و زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان دراوه‌ته‌وه به حكومه‌ت‌و سه‌رپشك كراوه له‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كان په‌یڕه‌و بكات.
بودجه‌ی ساڵی (2010) وا داده‌نرێت، كه (6) مانگی تێپه‌ڕاندبێت، چونكه ده‌بێت له (1/1)ه‌وه كار به‌و بودجه‌یه كرابێت‌و به‌هۆی دواكه‌وتنه‌كه‌یه‌وه پێویست بو حكومه‌ت هه‌ر زو بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، باس له‌وه‌ده‌كات: په‌رله‌مانتاران گومانیان له‌وه هه‌یه كه تائێستا بودجه‌كه چوبێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوكات بیلال سلێمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و گه‌شتوگوزار ته‌ئكیدی كرده‌وه: كه سه‌دان پڕۆژه به‌تایبه‌ت پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان، تائێستا ته‌نده‌ریشیان بۆ نه‌كراوه‌و هیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنیان نه‌نراوه، كه (6) مانگی ساڵ كۆتایی هاتوه‌و ته‌نیا (6) مانگ ماوه.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌یوب سماقه‌یی بۆ رۆژنامه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتن له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان زیان به ئابوری هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه به‌تایبه‌ت پرۆژه به‌رده‌وامه‌كان كه چه‌ند ساڵێكه ده‌ستیان پێكراوه و پێویستیان به ته‌واوكردنه، نه‌ك دوابكه‌ون و ساڵێكی دیكه‌ش بودجه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێته‌وه، پرۆژه نوێیه‌كانیش كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ن و كه‌ی ته‌واوده‌كرێن؟.
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانیش، كه له لیژنه‌كانی دیكه زیاتر ئه‌ركی چاودێریكردنی له‌ئه‌ستۆیه، به وته‌ی د. سه‌روه‌ر بڕیارده‌ری لیژنه‌که، لیژنه‌كه‌یان که لیژنه‌یه‌كی چاودێری كردنه، تا ئێستا كاره‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بون، چونكه دیوانی چاودێری دارایی یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه و ده‌سته‌ی نه‌زاهه پێكنه‌هاتوه.
نه‌بونی توانای چاودێری كردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ بودجه‌ی 2010، كه وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان جه‌ختده‌كاته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی "زاڵبونی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا كه ده‌بو به‌پێچه‌وانه‌وه بێت."
شاره‌زاكه‌ی بواری ئابوریش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری كارگێری و ئابوری حكومه‌ت دانراون، ئه‌وه‌نده‌ی ئینتمایان بۆ حیزب هه‌یه هێنده به ته‌نگ ئابوری وڵات و حكومه‌ته‌وه نین، هه‌ربۆیه داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌سه‌ر بودجه كردیان، بۆ چاودێری كردن و جێبه‌جێكردنی بودجه‌كه دو ئه‌وه‌نده كاربكه‌ن.