(گۆڕان):
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌که‌یدا که سزای سیاسی درابون و نان‌بڕاو کرابون، هاوکات رێکخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان فراکسیۆنی گۆڕان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش رونیده‌کاته‌وه، تائێستاش ئاسایشی سلێمانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نانبڕاوه‌کان ره‌تده‌کاته‌وه.
په‌یام ئه‌حمه‌د، رێکخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان فراکسیۆنی گۆڕان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پرسی نانبڕاوه‌کان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌پێی نوسراوێک، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌یدا بۆ سه‌ر کاره‌کانی پێشویان، که نان‌بڕاو کراوبون.
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رمان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌کات بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه یاساییه‌کان و میکانیزمه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزادراوه‌کان.
ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌کانی تر نان‌بڕاو کرابون، په‌یام ئه‌حمه‌د ئاشكرایکرد: هه‌ندێ کێشه‌ی ترمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ماوه‌و پێشتر ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی سنوری هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتی پارتی که سزدرابون، دوای بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و پاش ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌کانیان، به‌ڵام به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی پێیان وتبون که ئه‌وان هیچ نوسراوێکیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: تائێستاش ئاسایشی سلێمانی خۆیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی نانبڕاوه‌کان به‌دورگرتوه‌و ره‌تیده‌که‌نه‌وه که‌سیان نان‌بڕاو کردبێت، له‌کاتێکدا ئێمه به‌نوسراو و به‌ڵگه‌وه هه‌مو ئه‌وانه‌ی نان‌بڕاو کراون خستوه‌ته به‌رده‌ستیان که ژماره‌یان 200 که‌سێک ده‌بێت.
په‌یام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و هه‌روه‌ها کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و خانه‌نشینان و چاره‌سه‌رکردنیان، چاوه‌ڕوانی بینینی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین له‌کاتێکدا پێشتریش چه‌ند جارێک داوای بینینیمان کردبو، به‌ڵام هێشتا ئه‌و چاوپێکه‌وتنه دروست نه‌بوه.
رێکخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان فراکسیۆنی گۆڕان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پرسی نانبڕاوه‌کان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که له‌هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی رابردوی په‌رله‌مانی کورستان و عێراق نزیکه‌ی 2 هه‌زار که‌س به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان سزادرابون، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا نزیکه‌ی هه‌زار که‌سێک ماون بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.
له هه‌ردو هه‌ڵبژاردنی پێشوی 25/7/2009 ی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی7 ی ئاداری ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق، به سه‌دان فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندی حکومی به‌هۆی بیروڕای جیاواز و ده‌نگدان به لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی لیستی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، روبه‌روی سزای سیاسی بونه‌وه و نان‌بڕاو کران.