سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: ئاودیوكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانه
(گۆڕان):
دوای ئه‌وه‌ی ئاودیوكردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئێران به‌رپرسانی ئه‌مریكی بێزاركرد و له‌و باره‌یه‌شه‌وه حكومه‌تی به‌غدا په‌یوه‌ندی كردوه به به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌داواداچونی دیارده‌كه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌كات له رێگه‌ی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانه‌وه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه بكۆڵنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه رێگه‌یانداوه رۆژانه نه‌وتی هه‌رێم به قاچاغ ئاویدیوی هه‌رێم بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه زانیاری پێویستیان ده‌ستبكه‌وێت.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه: تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له ئه‌نجامی به‌دواداچونیان سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتی ئاودیوكردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ن بۆ ئێران به رێگه‌یه‌كی نا یاسایی، زانیاریان ده‌ستبكه‌وێت.
وتیشی: به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین زانیاری له‌وباره‌یه‌وه كۆبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌یان به‌گه‌ڕخستوه و كه له چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ ده‌ستخستنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاودیوی ئێران ده‌كرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له ئاست داوای لیژنه‌كه‌مان كه‌مته‌رخه‌مه و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت زانیاری بدات به ده‌سته‌وه.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت ئاودیوكردنی ئه‌و نه‌وته خاوه له ده‌ره‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانه و ناشچێته ژێر كۆنتڕۆڵی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی به قاچاغ ئاودیوكردنی نه‌وتی هه‌رێم له رۆژنامه‌ی (نیۆرك تایمز)ی ئه‌مریكیدا ئاماژه به‌وه‌درا كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا نیگه‌رانن له ئاست دیارده‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئێران، رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له پشتی ئاودیوكردنه‌كه‌وه‌ن.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دوێنێ (شه‌ممه) عه‌لی ده‌بباغ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) وتی: له‌باره‌ی ناردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران، په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه كردوه‌و له سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ش كه ته‌له‌فزیۆنه‌كه به ده‌نگ و وێنه له‌سه‌ر ئاودیوكردنی نه‌وته‌كه له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یكردوه، به‌دواداچون بۆ دیارده‌كه ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، وتی: "ئێمه نامانه‌وێت ببینه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ده‌خوازین پیشه‌سازی نه‌وت و به‌كارهێنانه ئیجابیه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ژێر چه‌تری یاسادا بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت"، بۆ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك بێت و مامه‌ڵكردن پێوه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه به‌پێی به‌دواداچونه‌كانمان، پێمان راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌نێردێت بۆ ئێران "نه‌وتی ره‌ش"ه و "نه‌وتی خاو"، نیه، واته پاڵفته‌ی نه‌وته، پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت، به‌ڵام گومان ده‌كه‌م ئه‌و ئیشه به‌و شێوه‌یه بێت، چونكه هه‌مو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بپرسێت، ئه‌گه‌ر له كوردستاندا ئه‌وه‌نده "نه‌وتی ره‌ش" هه‌یه، ئه‌ی بۆچی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی نه‌وت وه‌كو (گاز و به‌نزین و نه‌وت...هتد) له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا به‌و ئه‌ندازه زۆره بونی نییه.
Monday, July 12, 2010
All rights reserved by gorran.org