(گۆڕان):
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که تائێستا داهاته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ناڕۆشنی ماوه‌ته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ که‌س نازانێت ئه‌و داهاته بۆ کوێ ده‌چێت و کێ له‌پشت گرێبه‌سته‌کانییه‌وه‌یه.
کاردۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: داهاته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا نارۆشنن و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ش له‌هه‌رێمه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رله‌به‌ری نارۆشنه.
له‌کاتی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، داوای راپۆرتێك له وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام وا سێ مانگ تێپه‌ڕده‌بێت تائێستا وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان وه‌ڵامی په‌رله‌مانی نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه کاردۆ محه‌مه‌د، وتیشی: له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا داوای راپۆرتێك ده‌رباره‌ی داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و راپۆرته دیار نییه و داهاتی نه‌وت له هه‌رێمدا ژماره‌یه‌كی نه‌زانراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان له‌لێدوانه‌که‌یدا بۆ KNN ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هیچ كه‌س نازانێت كه بردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داهاته‌كه‌ی بۆ كێیه و كێ له پشت گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌یه.
له‌لێدوانێکی پێشتریدا بۆ (سبه‌ی)، عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه‌سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایکرد، که لیژنه‌که‌یان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به رێگای نایاسایی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها ئاشکراکردنی ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌پشتی گرێبه‌سته‌كانیه‌وه‌ن.
لێپرسراوێكی باڵای ئه‌مریكا له‌لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی به شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران تۆمه‌تبارکردوه، به‌هۆی ئاودیوكردنی نه‌وتی خاوه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش كه‌ناڵی ئه‌لعربییه له زاری عه‌لی ده‌باغ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات، هه‌ربه‌پێی راپۆرتێکی هه‌مان رۆژنامه، رۆژانه له مه‌رزی پێنجوێنه‌وه سه‌ده‌ها تانکه‌ر نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه بۆ وڵاتی ئێران ده‌برێت كه هه‌رته‌نكه‌رێك 266 به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێدایه.