(گۆڕان):
له‌کاتێکدا کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق چاوه‌ڕانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات بۆ دیاریکردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی هه‌رێم، هاوکات سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگده‌یه‌نێت بڕیاره‌كه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌ماندایه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستاندایه واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره له‌دیاری کردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
دكتۆر زانا ره‌ئوف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: به پێی ماده‌ی 31 ی یاسای ژماره4 ی ساڵی 2009ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پێویسته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم دیاری بكات.
هاوکات زانا ره‌ئوف، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که ده‌بێت حكومه‌ت دان به‌كه‌مته‌رخه‌می خۆیدا بنێت، چونكه ئه‌و پرسه به‌پێی یاسا ده‌ستنیشان کراوه.
پێشتریش له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) حاکم سه‌ردار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، گه‌ر له‌ئێستادا داوایان لێبكرێت بۆ هه‌ڵبژادنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم، له درێژترین واده‌دا ده‌توانن دوای (5)مانگی تر كاره‌كه ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان گومانی خۆشی نه‌شارده‌وه له‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و به KNNی راگه‌یاند: "ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم و هاوكاتی هه‌وڵه‌كانیشه بۆ دروستكردنی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌رێم."
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كه له(31/1/2005)ه‌وه هه‌ڵبژێردراون، له ئێستادا له بۆشاییه‌كی یاساییدا ماونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆتایی مانگی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی دانراوه، به‌ڵام تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم هیچ نوسراوێکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق نه‌کردوه، له‌کاتێکدا پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌ر له60 رۆژ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمیسیۆن له‌وباره‌یه‌وه ئاگادار بكاته‌وه.