(گۆڕان):
ئه‌ندامێکی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پێیوایه تائێستاش هه‌یمه‌نه و سێبه‌ری حیزب به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه ماوه‌و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، که هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی لیستی ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌رماندا له‌ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان زیاتره، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ده‌نگه‌کانیان کپ ده‌کرێن.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکیدا به(سبه‌ی) راگه‌یاند: مامه‌ڵه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌مان جیاوازه‌و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیستی زۆرینه له ناو لیژنه‌كانداو له هه‌ندێك هه‌ڵویستدا له ئۆپۆزسۆن زیاتر ره‌خنه‌یان هه‌یه له كه‌موكورتیه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
وتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌نگانه له‌نێو په‌رله‌مان کپ ده‌بن و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، زۆرجار له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر بابه‌تێك به شێك له‌ئه‌ندامانی لیستی زۆرینه سه‌یری چه‌ند براده‌رێكی تری لیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، گه‌ر ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه ئه‌وانی تریش ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ر به‌لیستی ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ناوبراو، ئه‌وه‌شی وت: ئاست و شێوازی په‌یوه‌ندی به‌شێكی ئه‌و براده‌رانه گرێدراوی ته‌وجیهاتی ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ییه كه ئه‌وانی ناردوه‌ته په‌رله‌مان نه‌ك ئیراده‌ی خۆیان، ئه‌مه‌ش وایكردوه تاكو ئێستا په‌رله‌مان رزگاری نه‌بوه له‌كاریگه‌ری هه‌یمه‌نه‌و سێبه‌ری حیزب.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ره‌نگه ئه‌ندامانی لیستی ده‌سه‌ڵات به گومانه‌وه له ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵوێسته‌كانیان بڕوانن، به‌ڵام گۆڕینی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ش پێویستی به‌كات و ماوه‌ی زیاتر هه‌یه.
هۆگر عومه‌ر