سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
فراکسیۆنی گۆڕان داوا له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌کات لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه‌ی ئۆتێل سۆما پێکبهێنرێت
(گۆڕان):
به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌رودای ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی که تێیدا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بیانی و عێراقی کوژران و برینداربون، فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان وێڕای هاوخه‌مییان بۆ قوربانیانی ئه‌و روداوه، هاوکات داواش له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌که‌ن لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له‌و روداوه پێکبهێنرێت.
کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکیدا به(سبه‌ی) راگه‌یاند: له دوای روداوه‌که‌ی هۆتێل سۆمای شارای سلێمانی داوامان له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کردوه لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له‌چۆنێتی که‌وتنه‌وه‌ی روداوه‌که‌و که‌مته‌رخه‌مییه‌کان پێکبهێنرێت.
کوێستان محه‌مه‌د، وتیشی: داواشمان له‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کردوه لیژنه‌که به‌وردی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌نجامبدات و ئه‌و که‌سانه‌ش دیاری بکات که که‌مته‌رخه‌م بون له‌ئاست روداوه‌که‌داو سزای توندییان بدرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌مته‌رخه‌می له‌دروستکردنیاندا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌كاره‌ساتێکی له‌وشێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت و پێداچونه‌وه بکرێت بۆیان.
شه‌وی (پێنج شه‌ممه)ی رابردو ئاگرێک له‌هۆتێل سۆمای شاری سلێمانی که‌وته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا (28) که‌س کوژران و (22)ی دیکه‌ش برینداربون، که 14 هاوڵاتی بیانی له‌نێو قوربانییه‌کاندان.
Sunday, July 18, 2010
All rights reserved by gorran.org