(گۆڕان):
رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی وتارێکی نوسه‌ری عێراقی (د. سه‌عد ناجی جه‌واد) له‌ژێر ناونیشانی "هیچ هیوایه‌ك هه‌یه له عێراقدا؟" بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا نوسه‌ر نوسیویه‌تی ئومێدمان به په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕانه كه له په‌رله‌مانی به‌غداش هه‌مان هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان بنوێنن.
نوسه‌ر نوسیویه‌تی: "دوای حه‌وت ساڵ و سێ مانگ له داگیركردن، به‌هه‌مو پێوه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام عێراقیه‌كان له بارودۆخێكی پڕ كاره‌ساتدا ده‌ژین، به‌رده‌وامیش خه‌می سه‌ره‌كی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بریتییه له چۆنیه‌تی ده‌رچونی له عێراق به كه‌مترین زیانه‌وه، هاوكات هه‌ژمونێكی ته‌واوی وه‌های هه‌بێت سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی بپارێزێت كه ده‌ره‌نجام به‌و هۆیه‌وه عێراق به‌لاوازی ده‌هێڵیته‌وه‌و نابێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئیسرائیل. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئامانجه ئابوریه‌كانی له رێگه‌ی رێكه‌وتنه نه‌وتیه‌كانی بپارێزرێت و ده‌رچونی له عێراق كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست نه‌كات. تا ئێستا ته‌نها خه‌مێكی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له ناو پرۆسه‌ی سیاسیدان بریتییه له چۆنیه‌تی ده‌ستگرتن به ده‌سه‌ڵاته‌وه یاخود گه‌شتن پێی و دواتر تۆڵه پێكردنه‌وه‌ی. له نێوان ئه‌و ئامانج و ستراتیژیه‌ته خودخودیه به‌رته‌سك و به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌شدا ته‌نها هاوڵاتی عێراقی و مافه‌كانیه‌تی ده‌هاڕێن. ئه‌و هاوڵاتیه‌ی بێ كاره‌با و بێ ئاوی خاوێن و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی دیكه ده‌ژی، ئه‌مه جگه له نه‌بونی ئاسایش و بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ك كه پێشتر شێوه‌ی نه‌بوه".
له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌دا هاتوه: "ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه نا ئومێدی لای زۆرینه‌ی عێراقیه‌كان چاندوه‌و رۆژانه وا هه‌ستده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی به‌دیارده‌كه‌وێت هیچ ئومێدێك له وڵاته‌كه‌یاندا نه‌ماوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردو رویدا جۆرێك له هیوای لای هه‌ندێك به‌خشیه‌وه، دو هه‌واڵ هه‌بون كه له راگه‌یاندندا زۆر ده‌رنه‌كه‌تن؛ یه‌كه‌میان بریتی بو له ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی (گۆڕان)ی كورده‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، كه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌رباری ئه‌و هه‌ڵوێسته دیموكراتیانه‌ش سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ریده‌بڕن.
دوه‌میان په‌یوه‌ندی به پێداگری سه‌رۆكی كرێكاره‌كانی نه‌وته‌وه هه‌یه له عێراق كه هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر وێرانكردن و تێكدانی ژێرخانی ئابوری عێراق، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا بێگانه‌كان".
د. سه‌عد ئه‌وه‌شی نوسیوه: "له 19/5/2010 ئه‌ندامانی گۆڕان كه ژماره‌یان 25 ئه‌ندامه له په‌رله‌مانی كوردستان، نامه‌یه‌كیان به ژماره 269 نارد، ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرن كه بڕه‌كه‌ی 48 ملیۆن دینار بو به مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل كه بۆ هه‌ریه‌كێكیان له بودجه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و پاره‌یه ده‌دراو كۆی گشتیش ده‌یكرده زیاتر له پێنج ملیار و سێسه‌دو بیست و هه‌شت ملیۆن. ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌ند هۆكارێكی هه‌بو؛ سه‌ره‌كیترینیان بریتیبو له‌وه‌ی پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه ناڕواته سه‌ر مافی دیاریكراوی په‌رله‌مانتاران، به‌ڵكو پاره‌كه مافی گشتی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌و هه‌ر ئه‌وانیش خاوه‌نی ئه‌سڵی پاره‌ی گشتی وڵاتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌دابو. ئێمه پێمانوایه ئه‌و موچه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دانراوه به‌شی خه‌رجی خێزانه‌كانیان ده‌كات و ده‌شتوانن ئۆتۆمبێلی پێ بكڕن. ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وه ده‌بینین 14 ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان و ئیسلامیه‌كان سه‌ركه‌وتون بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئومێده‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و كوتلانه هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته بنوێننه‌وه كه له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌و مه‌به‌سته‌ی بتوانن هه‌نگاوێك بنێن به‌ره‌و ئاراسته‌ی وه‌ستاندنی لێچونی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له جه‌سته‌ی عێراق ده‌چۆڕێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: "ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ندێك له كوتله‌و كه‌سایه‌تیه عه‌ره‌بیه‌كانی تریش كه توانیویانه بگه‌نه په‌رله‌مان، هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوه بنێن كه فراكسیۆنی گۆڕان نای، ئه‌وه ئومێدمان زیاد ده‌كات په‌رله‌مانی نوێ نمونه‌یه‌كی پاك بدات به ده‌وڵه‌تی عێراق. راسته ئه‌ندامانی ئه‌و كوتله‌یه كه ژماره‌یان 8 ئه‌ندامه زۆر كه‌مه له ئاست 325 ئه‌ندامی سه‌رجه‌م په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ها هه‌ڵوێستێك یه‌كه‌مجار خاوه‌نی ده‌لاله‌تی خۆیه‌تی و دواتریش ئه‌وانی دیكه هانده‌دات تا هه‌مان گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری تێیاندا چه‌كه‌ره بكات، هه‌روه‌ك ئێمه وه‌ها ئومێدێكمان پێیان هه‌یه".