سه‌ره‌کی
ئێمه
هه‌واڵ
به‌یاننامه
پرۆژه
کارنامه
ئه‌ندامانی فراکسیۆن
یاداشت
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
عه‌دنان عوسمان: له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، 25/7 گرنگترین روداوه له كوردستان
(گۆڕان):
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا سێیه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی حوكمڕانیی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و توانی 25 كورسی له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستبهێنێت، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانیش پێی وایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2009دا كۆتایی به‌و دوالیزم و دابه‌شكردن و برابه‌شییه‌ی ده‌سه‌ڵات هێنا كه چه‌ند ساڵێك بو له كوردستاندا پیاده ده‌كرا.
له لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا گۆڕان دوه‌م روداوی گه‌وره و گرنگه له مێژوی كورد له‌دوای راپه‌ڕین.
وتیشی: تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی گۆڕاندا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بو بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌مان كه چۆن بتوانێت جه‌نگێكی شه‌رعی و مه‌ده‌نی له كوردستاندا به‌رپا بكات، چه‌ند بتوانێت به‌گوێره‌ی داخوازی خه‌ڵك بێت و به‌گوێره‌ی هیواو ئاواتی خه‌ڵك بێت، چه‌ند بتوانێت به‌رامبه‌ر به كه‌ڵه‌كه‌بونی گه‌نده‌ڵی و بێبه‌رنامه‌یی و بێسیته‌می كاربكات و بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی.
عه‌دنان عوسمان پێی وابو ئه‌كه‌ر قسه له‌سه‌ر تێپه‌ڕبونی ساڵێك له ته‌مه‌نی گۆڕان بكرێت، ده‌بێت قسه له‌سه‌ر 18 ساڵی بێسه‌روبه‌ره‌یی و بێبه‌رنامه‌یی ئیداره‌ی كوردی بكرێت و رایگه‌یاند: ده‌بێت باس له‌هه‌مو ره‌فتار و كرداری دو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا بكه‌ین له كوردستان و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه چ ئه‌ركێكی قورس و سه‌خته و چه‌ند ئه‌ركێكی مێژویی گه‌وره‌یه، به‌ڵام شانازییه‌كی گه‌وره بو بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رابه‌ره‌كانی بزوتنه‌وه‌كه كه بۆیه‌كه‌مجار له مێژوی كورددا توانییان بزوتنه‌وه‌یه‌ك وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی شه‌رعی و مه‌ده‌نی بسه‌پێنن له كوردستاندا و بیكه‌ن به ئه‌مرێكی واقیع.
عه‌دنان عوسمان ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه 25/7 كۆتایی به‌و دوالیزم و دابه‌شكردن و برابه‌شییه‌ی ده‌سه‌ڵات هێنا كه چه‌ند ساڵێكه له كوردستاندا پیاده ده‌كرێت، له‌وانه‌یه ئاسه‌واره‌كانی به‌ته‌واوه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا رون نه‌بێته‌وه، به‌ڵام له ساڵانی داهاتودا به‌دڵنیاییه‌وه باشتر رۆشن ده‌بێته‌وه و چه‌قبه‌ستویی سیاسی له كوردستاندا گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بزوتنه‌وه‌ی گۆرٍِان توانی ره‌خنه‌ی شه‌فه‌یی و ره‌خنه‌ی سه‌ر كاغه‌ز بكاته ئه‌مرێكی واقیع و له په‌رله‌ماندا جه‌نگی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه قسه له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان و لایه‌نه سلبییه‌كانی یه‌كساڵه‌ی ته‌مه‌نی گۆڕان نه‌كرێت، چونكه ئه‌وه به‌شێكه له‌خودی پرۆسه‌كه و هه‌مو پرۆسه‌یه‌كیش خاڵی سلبی و ئیجابی تێدایه، به‌گشتی 25/7 ده‌ستكه‌وێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ كورد و ئاینده و نه‌وه‌ی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان.
Sunday, July 25, 2010
All rights reserved by gorran.org