راپۆرت: به‌رهه‌م خالید
به‌پێی سیستمی مووچه‌ی هه‌رێم، جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌ته‌كان‌و فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه‌دا به‌دیده‌كرێت‌و هه‌ندێكجار جیاوازییه‌كه ده‌گاته ئاستێك كه مووچه‌ی به‌رپرسێكی باڵا ده‌یان جار له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك زیاتربێت، كه به‌پێی وته‌ی شاره‌زایه‌كی دارایی‌ش ئه‌و جیاوازییه له دڵسۆزیی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه‌و رێگه بۆ گه‌نده‌ڵیی خۆشده‌كات، هاوكات فراكسیۆنی گۆڕان پإۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان‌و زیادكردنی پله نزمه‌كان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له (50) رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان بإیاریاندا هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران‌و نه‌هێشتنی بریاری خانه‌نشینییان ده‌ستپێبكه‌ن‌و دواتر یاداشتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن‌و تیایدا داوا بكه‌ن مووچه‌ی په‌رله‌مانتار كه‌مبكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ری ئاسایی نه‌بێت‌و ئیمتیازاته‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌و خانه‌نیشن نه‌كرێن، ئه‌و هه‌وڵه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كه فراكسیۆنی گۆڕان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان مووچه‌ی پله تایبه‌ت‌و ئاساییه‌كان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد له‌پێناو سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی مو‌وچه له هه‌رێمدا.
له پرۆژه‌یاساكه‌ی گۆران‌دا هاتو‌وه، كه ئامانج له‌و هه‌مواركردنه پایه‌داربو‌ونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بێدادی‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌یه كه له‌نێوان مو‌وچه به‌رزه‌كان‌و مو‌وچه نزمه‌كاندا هه‌یه‌و
دو‌و گرووپی مو‌وچه‌خۆرانی لێكجیاكردووه‌ته‌وه. گرووپی مو‌وچه به‌رزه‌كان كه وه‌زیر، ئه‌ندام په‌رله‌مان، بریكاری وه‌زاره‌ت‌و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به یاسای تایبه‌ت‌و بریاری تایبه‌ت مو‌وچه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه تا ده‌گاته به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان. گروپی دو‌وه‌میش گروپی مو‌وچه نزم‌و مامناوه‌ندییه‌كانه.
میكانیزمی پرۆژه‌یاساكه بۆ ئه‌و هه‌مواركردنه له دو‌و برگه پێكهاتو‌وه، برگه‌ی یه‌كه‌م: بریتییه له برینی لانیكه‌می (20%)ی مو‌وچه به‌رزه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م‌و برینی (5%) نزمترین مووچه‌ی سه‌ر به هه‌مان گر‌ووپ، برگه‌ی دو‌وه‌م: بریتییه له دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌و بره لادراوه‌ی مووچه‌ی گرووپی یه‌كه‌م به‌سه‌ر خاوه‌ن مو‌وچه نزمه‌كانی گروپی دو‌وه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌نازولیی، واته نزمترین مو‌وچه زۆرترین زیاده‌ی بچێته‌سه‌ر.
كوێستان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی پرۆژه‌یاساكه باس له‌وه‌ده‌كات كه جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان‌و پله نزمه‌كاندا هه‌یه، بۆیه به‌مه‌به‌ستی چاككردنی سیستمی مو‌وچه ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان پێشكه‌شكردووه، چونكه به بروای ئه‌و سیستمی ئێستای مو‌وچه جیاوازیی چینایه‌تی دروست ده‌كات به جۆرێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له پله تایبه‌ته‌كان سو‌ودێكی زۆر له بودجه وه‌رده‌گرن، له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێكی زۆر له فه‌رمانبه‌ران به كه‌میی سو‌ودمه‌ند ده‌بن، بۆیه ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر جیاوازیی چینایه‌تی‌و دواتر ناره‌زایی فه‌رمانبه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه، راشیگه‌یاند: "پرۆژه‌كه هه‌موو پله تایبه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه، هه‌روه‌ها له برگه‌یه‌كیدا داوایانكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتریش له پله‌ی 1و2 خانه‌نشینكراون یاساكه بیانگرێته‌وه‌و ئێستاش چاوه‌روانده‌كه‌ین پرۆژه‌كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت بۆئه‌وه‌ی دواتر له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه گفتوگۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی پشتگیریی پرۆژه‌كه بكه‌ن‌و په‌سه‌ندبكرێت".
له ئێستادا جیاوازییه‌كی زۆر به‌دیده‌كرێت له‌نێوان مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان‌و پله‌كانی خواره‌وه‌دا، به‌جۆرێك په‌رله‌مانتارێك نزیكه‌ی (8) ملیۆن دینار‌و وه‌زیره‌كانیش به ده‌رماڵه جیاوازه‌كانی وه‌ك پارێزگاری‌و هاتوچۆو میوانداری‌و مه‌ترسییه‌وه زیاتر له (10) ملیۆن دینار مو‌وچه‌یانه، ئه‌وه جگه له نه‌سرییه‌ی تایبه‌ت به خۆیان له كاتێكدا مامۆستایه‌كی ده‌رچووی زانكۆ نزیكه‌ی (400) هه‌زار دینار مووچه‌ی مانگانه‌یه‌تی.
عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات؛ هه‌موو كه‌سێك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه مو‌وچه‌یه‌كی هه‌بێت كه شایسته‌ی ئه‌وه‌بێت ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت‌و سه‌ربه‌رزانه ماڵ‌و منداڵی پێ بژێنێت، واته مو‌وچه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاستی گوزه‌ران بێت‌و وتی: "پرۆژه‌كه‌ی ئێمه بۆئه‌وه‌یه كه یه‌كسانیی هه‌بێت له دانانی مو‌وچه‌و ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی مو‌وچه نه‌مێنێت، به‌جۆرێك یه‌كسانیی تێدابێت، ئه‌مه پرۆژه‌ی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی یه‌كسانیی له مه‌سه‌له‌ی مو‌وچه‌دا هه‌بێت، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بار‌و بژێویی خه‌ڵكی بێت".
سه‌باره‌ت به خانه‌شینكردنی په‌رله‌مانتارانیش عه‌دنان وتی: "هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكردنی ئه‌ندام په‌رله‌ماندا نیم كه بۆ چوارساڵ كاركردن له په‌رله‌ماندا به مو‌وچه‌یه‌كی زۆره‌وه خانه‌نشین بكرێت، ئه‌وه به نایاسایی‌و ناراست ده‌زانم".
مانگی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی (10%)ی مووچه‌ی وه‌زیره‌كان ببإدرێت‌و بكرێته سندوقی هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان، كه به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت ئه‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیاندایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان، به‌ڵام عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتار، ئه‌وجۆره هه‌نگاوانه موزایه‌ده‌یه به‌سه‌ر خوێنی شه‌هیده‌وه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاره‌وه، ئه‌وه ده‌بێته جۆرێك له لوت به‌رزی‌و منه‌تێك، كه له راستیدا شه‌هید‌و كه‌سوكاری شه‌هید پێویستیان به منه‌ت نییه، بۆیه ده‌بێت به یاسا رێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان دابشكێنرێت‌و مووچه‌ی پله نزمه‌كان به‌رزبكرێته‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووریی ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی‌و به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی خانه‌نشینی، كه كۆپییه‌كی ده‌ست رۆژنامه كه‌وتووه، لیستی مووچه‌ی پله تایبه‌تی خانه‌نشینی مانگی كانو‌ونی دووه‌می ساڵی (2005)ی تێدایه، كه بریتییه له مووچه‌ی (285) كه‌س له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خانه‌نشینه‌وه بۆ مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان.
له‌و دۆكیۆمێنته‌دا هاتو‌وه "(2) كه‌س وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و (3) له جێگره‌كانیان كۆی مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگانه‌یان (42) ملیۆن دیناره، واته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خانه‌نشین مووچه‌ی مانگانه‌ی (9) ملیۆن‌و (750) هه‌زار دیناره، جێگره‌كانیش مووچه‌ی مانگانه‌یان (7) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دیناره"، هه‌روه‌ها "(69) وه‌زیری خانه‌نشینكراوی تێدایه كه مووچه‌ی هه‌ر وه‌زیرێكی خانه‌نشین مانگانه (5) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دیناره"، "(32) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كانی تێدایه كه به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینكراون‌و هه‌ندێكیان هه‌ر له بنه‌ره‌تدا پۆستی وه‌زیرییان وه‌رنه‌گرتووه، كه هه‌ر یه‌كێكیان مانگانه (5) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دینار مو‌وچه‌یانه"، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و لیسته‌دا "(32) بریكاری وه‌زیری خانه‌نشینكراو هه‌یه كه كۆی مووچه‌ی مانگانه‌یان (45) ملیۆن‌و (67) هه‌زار‌و (700) دیناره"، "(12) دادوه‌ری گشتیی خانه‌نشینكراو كۆی مووچه‌ی مانگانه‌یان (26) ملیۆن‌و (689) هه‌زار دیناره"، هه‌روه‌ها "(33) به‌رێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینكراو كۆی مووچه‌ی مانگانه‌یان (35) ملیۆن‌و (449) هه‌زار‌و (750) دیناره"، ئه‌وه جگه له "(102) راوێژكاری وه‌زاره‌تی خانه‌نشینكراو كه كۆی مووچه‌ی مانگانه‌یان (101)ملیۆن‌و (145) هه‌زار‌و (450) دیناره". به‌وشێوه‌یه ژماره‌ی كه‌سه تایبه‌ته خانه‌نشینكراوه‌كان (285) كه‌سه‌و كۆی مووچه‌ی خانه‌نشینیشییان مانگانه (810) ملیۆن‌و (763) هه‌زار‌و (900) دیناره.
ئه‌وه جگه له وه‌زیر‌و په‌رله‌مانتار‌و بریكار‌و به‌إێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی كابینه‌ی پێِشووی حكومه‌ت، كه ئه‌وانیش برێكی زۆر له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ خۆیان ده‌به‌ن پاش ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا زیانێكی زۆر به بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت‌و چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو برێكی باش له بودجه‌ی گشتییان وه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینی پێده‌رێت.
گۆران ئازاد، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كوردستانی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات؛ یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی قانو‌ون‌و ده‌ستو‌ور دابینكردنی دادپه‌روه‌رییه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا له هه‌موو بواره‌كاندا، كه مو‌وچه‌ش یه‌كێكه له‌و بوارانه. ده‌رباره‌ی جیاوازیی سیستمی مو‌وچه‌ش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییه زۆره نیم كه ئێستا هه‌یه، ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ندان كه‌س هه‌یه به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیر بو‌وبێت، بۆیه شایسته‌ی ئه‌و مو‌وچه به‌رزه‌نین‌و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌وانه‌ی پۆسته‌كانیشیان وه‌رگرتووه به په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره‌وه له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا نین، هه‌ربۆیه "ده‌ستخۆشی" له‌و هه‌وڵانه‌كرد كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان ده‌درێت.
ده‌رباره‌ی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانیش گۆران ئازاد وتی: "پێویسته ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه‌و چاو به مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران‌و پله به‌رزه‌كانی دیكه‌دا بخشێنرێته‌وه".
شاره‌زایانی ئابووریش ره‌خنه له‌و جیاوازییه زۆره‌ی نێوان مووچه‌ی پله به‌رزو نزمه‌كان ده‌گرن‌و به هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ده‌زانن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵیی له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
هاوار شێخ ره‌ئوف، شاره‌زا له بواری دارایی‌و بانك، بۆ رۆژنامه وتی: "جیاوازیی مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان‌و نزمه‌كان له كه‌رتی گشتیدا به‌پێی سیستمێكه كه له هه‌موو عێراقدا په‌یره‌وده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك ده‌رماڵه دیاریكراوه له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانی پله به‌رزو تایبه‌ت، كه وایكردووه فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و پله به‌رزانه بارودۆخێكی ئابووریی زۆر باشیان بۆ دروست بێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌بدرێت جۆرێك له دادپه‌روه‌ریی دروستبكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه وایكردووه فه‌رمانبه‌رانی پله باڵا پێگه‌ی خۆیانیان قۆستووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی زیاتر سو‌ودمه‌ندبن‌و یاساكه‌یان به بارێكی خراپتردا بردووه". ره‌خنه‌شی له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت گرت به‌وه‌ی تائێستا ئه‌و كێشه‌یه‌ی وه‌ك كێشه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی سه‌یرنه‌كردووه‌و هیچ هه‌وڵێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌داوه. ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌و دۆخه‌ش وتی :"پێش هه‌موو شتێك فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی هه‌ستێكی وایان لادروست ده‌بێت كه ده‌ست‌و بازووی ئه‌وان هیلاك ده‌بێت، به‌ڵام داهاتی وڵات به شێوازێكی نادادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت‌و كه‌سانی دیكه سو‌ودمه‌ند ده‌بن لێی، ئه‌وه‌ش واده‌كات هیچ دڵسۆزییه‌كیان نه‌بێت بۆ كاره‌كه‌یان، له‌كاتێكدا كه زۆرینه‌ی زۆری مو‌وچه‌خۆران ئه‌وانه‌ن كه له پله‌كانی خواره‌وه‌دان‌و ئاستی بژێوییان باش نییه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی وه‌ك گه‌نده‌ڵیی‌و ره‌شوه وه‌رگرتنی لێده‌كه‌وێته‌وه یاخود فه‌رمانبه‌ران ناچارده‌بن دوای ده‌وامی ئاسایی كارێكی دیكه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ماندوویان ده‌كات‌و ناتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی راپه‌رێنن".