سازدانی: گۆڤاری جیهان
په‌یمان عیزه‌ددین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گرنگترین كارێك كه پێویسته له‌و قۆناغه‌دا په‌رله‌مان بیكات، دیاریكردنی سنووری په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر ته‌مومژاوییه. ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران به‌خت یاوه‌ریان بووه و بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و هه‌ندێكیشیان كاری په‌رله‌مانی وه‌ك كاری لق و مه‌ڵبه‌ند ته‌ماشا ده‌كه‌ن. په‌یمان عیزه‌ددین هه‌روه‌ك پێیوایه ته‌نانه‌ت هێشتا هیچ حیزبێكی سیاسی په‌رله‌مان له سه‌رووی خۆیه‌وه نابینێت.
جیهان: لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا توانی (25) كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام تا ئێستا توانیویه‌تی له په‌رله‌مان چ بكات؟
په‌یمان عیزه‌ددین: به‌و پێیه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنه، كاره‌كانی له ناو په‌رله‌ماندا تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و بۆشاییه یاساییانه‌یه كه تا ئێستا قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه و بوونه‌ته هۆی په‌كخستن و په‌راوێز خستنی په‌رله‌مان وه‌ك بالاَترین ده‌سه‌لاَتی یاسادانان له هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ نمونه فراكسیۆنی گۆڕان بوو هه‌ڵوێستی هه‌بوو له چۆنیه‌تی ده‌نگدان به سه‌رۆك و جێگری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه تا ئێستا به یاسا شه‌رعیه‌ت به دوو ده‌سه‌لاَتیی ئیداریی دراوه له كوردستاندا، له‌م نمونه زۆر بچوكه‌وه ده‌توانم بڵێم فراكسیۆنی گۆڕان توانیویه‌تی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له كۆتایی هێنان به بێده‌نگی په‌رله‌مان و بزواندنی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ده‌بێت په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر بكات، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قۆناغێكی گرنگه بۆ ده‌رباز بوونی په‌رله‌مان له‌و به‌رگه ته‌سكه نه‌شیاوه‌ی چه‌ند ساڵه به باڵایدا بڕاوه.
جیهان: پێتانوایه ده‌توانن پارتی و یه‌كێتی ناچار بكه‌ن مل بۆ په‌رله‌مان كه‌چ بكه‌ن؟ به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له مه‌كته‌بی سیاسییه‌كانه‌وه بگوازنه‌وه بۆ په‌رله‌مان؟
په‌یمان عیزه‌ددین: به ڕای من له به‌رامبه‌ر په‌رله‌ماندا شتێك نییه ناوی مل كه‌چ كردن بێت به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی دان پیانانه به ده‌سه‌لاَتی یاسادانان وه‌ك بالاَترین ده‌سه‌لاَت له كوردستاندا، كه بڕوام وایه له‌م قۆناغه‌دا هێشتا هۆشیاری سیاسی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی پارتێكی سیاسی نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌لاَتی په‌رله‌مان به‌ڵكو هیچ ده‌سه‌لاَتێكی تر له سه‌روی خۆیه‌وه دابنێ، بۆیه ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ی پارته سیاسییه‌كان به تایبه‌ت هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌لاَتدار، په‌رله‌مان به یه‌كێك له دام و ده‌زگاكانی خۆیانی حیساب ده‌كه‌ن هێنده له خه‌یاڵیاندا دایان نه‌ناوه كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ده‌سه‌لاَته، به‌لاَم ئه‌م واقیعه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه بێ ئومێد بین به‌ڵكو ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنه كار له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌و واقیعه بكات، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌م بواره‌دا رۆڵی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ده‌سه‌لاَتیش به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه تا چه‌ند ده‌توانن هاوكار بن له‌و گۆڕانكاریانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی راسته‌قینه‌ی یاسادانان بۆ په‌رله‌مان كه من بڕوام وایه رۆڵی ئه‌وان كاریگه‌ری گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر پێشخستنی هوشیاری سیاسی ودان نان به ده‌سه‌لاَتی په‌رله‌مان له لایه‌ن پارته‌كانیانه‌وه.
جیهان: ئێستا چه‌ند پرسێك وه‌ك كێشه‌ی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان ته‌ماشا ده‌كرێن، وه‌ك حیزبی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، ناشه‌فافی له بودجه، ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له كاروباری حكومه‌ت و ... هتد ئێوه ده‌تانه‌وێت بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و كێشانه له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ن؟
په‌یمان عیزه‌ددین: هه‌مو ئه‌وانه كێشه‌ی گه‌وره‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كێشانه و چاره‌سه‌ر كردنیان ئێمه له هه‌وڵدانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه ئه‌و كێشانه‌ی جه‌نابتان باسی ده‌كه‌ن ته‌نیا كێشه‌ی ئۆپۆزسیۆن نین، ئه‌وانه كێشه‌ی هه‌موو خه‌ڵكن كه به‌شێكیان ده‌نگیان به ئۆپۆزسیۆن داوه و به‌شێكی تریشیان ده‌نگیان به فراكسیۆنی كوردستانی داوه كه‌واته ئه‌وانیش نوێنه‌ری خه‌ڵكن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر نا متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه پێم وابێت هیچ هێزێكی سیاسی نابێت به‌و ئاڕاسته‌یه كار بكات.
جیهان: په‌رله‌مانتارانی لیستی كوردستانی وه‌ك پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ده‌بینن یان پێتانوایه ئه‌وانیش خه‌می تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌یان هه‌یه؟
په‌یمان عیزه‌ددین: ناكرێت تێكڕای ئه‌ندامانی هیچ فراكسیۆنێك وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكرێن چونكه هه‌موومان مرۆڤین و پڕین له خاڵی به‌هێز و لاواز. ئه‌م راستییه بۆ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كوردستانیش هه‌مان شته، تیایانه خاوه‌ن بڕوا‌و مبادیئی خۆیانن و له‌و بڕوایه‌دا نیم سازشیان له‌سه‌ر بكه‌ن له‌ژێر هیچ فشارێكدا، تیاشیانه به‌خت یاوه‌ری بووه و گه‌یشتۆته په‌رله‌مان، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌یه وه‌ك كاری لق و مه‌ڵبه‌ند ده‌ڕوانێته كاری په‌رله‌مانیی، كه ئه‌م دوو جۆره‌ی دوایی زیاتر له خه‌می پاراستنی ده‌سه‌لاَتی پارته‌كانیاندان چونكه ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كانیان هاوته‌ریبه.
جیهان: هه‌ست ده‌كرێت په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارتی باشتره تا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی، بۆچی؟ ئایا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له دانیشتن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ده‌ترسن؟
په‌یمان عیزه‌ددین: ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌رای من جێگیر نییه به پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره له جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م بێت كه له سه‌ره‌وه باسم كرد ئه‌وا بێگومان ده‌سڵه‌مێنه‌وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵماندا، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی گشتی سڵه‌مینه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی زیاتره به‌و ئیعتیباره‌ی كه وا وێنه ده‌كرێت گۆڕان زه‌برێك بووه له یه‌كێتی دراوه و له سنوری ده‌سه‌لاَتی ئه‌ودا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه بۆیه هه‌ستیارییه‌كه زیاتر له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دایه.
جیهان: په‌رله‌مانتارانی گۆڕان تا چه‌ند وابه‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن؟ ئه‌گه‌ر وابه‌سته نین، ده‌توانن خاڵێكی ناكۆك له‌نێوان سه‌ركردایه‌تییه‌كانی گۆڕان و په‌رله‌مانتارانی گۆڕان بخه‌نه‌ڕوو؟
په‌یمان عیزه‌ددین: به بڕوای من جارێ زووه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر وابه‌سته‌یی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه چونكه من بۆ خۆم تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌م نه‌بینیوه بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی كار‌و به‌رنامه‌كانی فراكسیۆن، به‌لاَم ئه‌مه ده‌بێت به كراوه‌یی بهێڵینه‌وه بۆ ئاینده تا بزانین به‌م ئاڕاسته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا ؟ به‌لاَم له هه‌موو حاڵه‌تێكدا و بۆ ئێستا نه سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رنامه‌یدایه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان بكاته رۆبۆت و نه خودی په‌رله‌مانتارانیش به له‌قاڵبدانیان رازین، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت مۆدێلێكی نوێی ره‌وتی سیاسی پێشكه‌ش بكات كه ده‌بێت په‌رله‌مانتارانی گۆڕان كاراكته‌ری چالاكی چه‌سپاندنی ئه‌و ره‌وته نوێیه بن.
جیهان: هه‌ندێك پێیانوایه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان هه‌ندێك پرۆژه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك پرۆژه یاسای بودجه‌ی حیزب و قه‌واره سیاسییه‌كان، وه‌ڵامێكتان هه‌یه؟
په‌یمان عیزه‌ددین: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی حیزب و قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، ئه‌و پڕۆژه‌یه له خزمه‌تی دروستكردنی شه‌فافیه‌ت و یه‌كسانیدایه، چۆن ده‌بێت ته‌نیا دوو حیزب سودمه‌ندبن له بودجه‌ی هه‌رێم و حیزب و قه‌واره سیاسیه‌كانی تر ده‌رۆزه‌كه‌ر بن له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌واندا، ئه‌مه‌یه كه كێشه‌ی ده‌سه‌لاَتی ره‌های حیزب و بالاَده‌ستی حیزبیی له كوردستاندا دروست كردووه، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه له خزمه‌تی ره‌وتی سیاسی كوردستاندایه به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌وڵێكی جدییه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و راستییه‌ی كه هه‌موومان پێكه‌وه خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێمه‌ین و ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موومانه بیپارێزین و مافی هه‌مووشمانه له ده‌ستكه‌وته‌كانی سودمه‌ندبین.
جیهان: به بۆچوونی ئێوه گرنگترین كارێك ده‌بێت په‌رله‌مان له ئێستا بیكات چییه؟
په‌یمان عیزه‌ددین: به بڕوای من گرنگترین كار كه په‌رله‌مان بیكات راوه‌ستانه له‌سه‌ر سنوری ده‌سه‌لاَتی په‌رله‌مان و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌لاَتی جێبه‌حێكردن، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر ناڕۆشن و ته‌م و مژاوییه، یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته زه‌مانه‌تی ئاكتیڤكردنی په‌رله‌مانه و خاڵ له‌سه‌ر زۆر له پیته‌كان داده‌نێت.