سازدانی: جه‌مال ئیختیار
سازدانی: جه‌مال ئیختیار: كوێستان محه‌مه‌د ــ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان‌و لێپرسراوی نووسینگه‌ی په‌رله‌مان له سلێمانی، پێیوایه هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق كه‌مته‌رخه‌مبوون به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانی كورد‌و گه‌رانه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانیش بۆ ناو یه‌كێتی به سیناریۆ وه‌سفده‌كات...
چاوی خه‌ڵك: زۆر كه‌س پێیانوایه ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا كاراتره له په‌رله‌مانی خولی پێشوو، به‌ڵام تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌م په‌رله‌مانه هیچی وای نه‌كردووه، تۆ له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟
كوێستان محه‌مه‌د: په‌رله‌مانی ئێستا زۆر جیاوازه له په‌رله‌مانی خولی دووه‌م‌و یه‌كه‌م. ئه‌مه قسه‌ی ئێستام نییه. من له خولی دووه‌مدا له چه‌ندین چاوپێكه‌وتن‌و گفتگۆمدا ئه‌م قسه‌یه‌م دووباره كردۆته‌وه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناتوانێت وه‌ك پێویست چالاكبێت‌و چاودێرێكی باشبێت به‌سه‌ر حكومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانییه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌رله‌مانه ئۆپۆزسیۆنی تیا نییه. ده‌موت: پێكهاته‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت یه‌ك پێكهاته‌یه، ئه‌وسا هه‌موو حیزب‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاجیاكانی تیا‌بوو كه وایكردبوو ئۆپۆزسیۆنێكی جیدی له‌ناو په‌رله‌ماندا نه‌بێت‌و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم نمونه‌ی په‌رله‌مانی پێشووی ئێمه له كه‌م شوێنی دنیادا هه‌یه.
ئه‌م په‌رله‌مانه په‌رله‌مانێكه ئۆپۆزسیۆنی تێدایه‌و ئێستا 35 كورسی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، 25 كورسی گۆڕان، شه‌ش كورسی یه‌كگرتوو‌و چوار كورسی كۆمه‌ڵ‌و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش جیدین له‌وه‌ی كه موعارزه‌یه‌كی جیدی نیشتمانیی بین‌و به‌دوای كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بین‌و له هه‌موو شوێن‌و ناوچه جیاجیاكاندا وه‌كو یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كاندا بكه‌ین.
بۆیه ئه‌مه وایكردووه كه په‌رله‌مان چالاكتربێت‌و په‌رله‌مان ده‌نگی ناڕه‌زایی تیا بێت‌و ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتنه‌كانتان بینیبێت، بینیوتانه كه‌وا ده‌نگێكی ناره‌زایی‌و نه‌خێر له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه. له‌م سه‌ره‌تایه‌دا ئۆپۆزسیۆن چه‌ندین پرۆژه‌یاسای گرنگی پێشكه‌شكردووه‌و چه‌ندین به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌و خۆشبه‌ختانه ئۆپۆزسیۆن نه‌ریتێكی داهێناوه كه ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌بێت له پشت كورسییه‌كه‌ی بێته‌ده‌ره‌وه‌و بچێته ناوخه‌ڵك‌و گوێیانلێبگرن‌و ئه‌و نه‌ریته وایكردووه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان به فراكسیۆنی كوردستانییشه‌وه بچنه ناو خه‌ڵك‌و به‌دوای كێشه‌و داواكارییه‌كانیاندا بچن، بۆیه من پێموایه ئه‌م په‌رله‌مانه زۆر جیاوازه له په‌رله‌مانه‌كانی پێشوو.
چاوی خه‌ڵك: هه‌نووكه په‌رله‌مان چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی له شار‌و شارۆچكه‌كاندا كردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و نووسینگانه ئه‌ركیان چییه، تۆش وه‌كو لێپرسراوی نووسینگه‌ی سلێمانی چی ده‌كه‌یت؟
كوێستان محه‌مه‌د: وه‌ك تۆش وتت په‌رله‌مان چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی هه‌یه، نووسینگه‌ی سلێمانی، نووسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و نووسینگه‌ی زاخۆ‌و دهۆك. ئه‌و نووسینگانه له‌و رۆژانه‌دا كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له هه‌ولێر نین، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، له‌و نووسینگانه‌دا پێشوازی له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن‌و پێشوازی له‌وانه ده‌كه‌ن كه كێشه‌و دواكارییان هه‌یه‌و پێشوازی له چین‌و توێژه جیاوازه‌كان ئه‌كه‌ن كه پڕۆژه یاسا ئه‌هێنن بۆ په‌رله‌مانتاره‌كان.
چاوی خه‌ڵك: بۆ نووسینگه‌ی په‌رله‌مان له سلێمانی زیاتر له نووسینگه‌ی لیستی كوردستانی ئه‌چێت؟
كوێستان محمه‌د: كێ ئه‌ڵێت وایه؟
چاوی خه‌ڵك: بینراوه‌و واهه‌ستكراوه.
كوێستان محه‌مه‌د: من پێموانییه وابێت، چونكه رۆژانه ئێمه‌و ئه‌وان وه‌ك یه‌ك ده‌وام ئه‌كه‌ین‌و خه‌ڵك هه‌یه پێكه‌وه ئه‌یانبینین‌و تائێستا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دووجار پڕۆژه‌یاسایان هێناوه، یه‌كیان له‌سه‌ر خۆپیشاندان‌و ئه‌وی دیكه پڕۆژه یاسایه‌ك بوو بۆ ڕێكخستنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. پێكه‌وه بینیومانن‌و پرۆژه‌كانمان لێوه‌رگرتوون‌و نووسینگه‌كه نووسینگه‌ی هه‌موو فراسیۆنه‌كانه، ئێمه‌ش ئه‌چین، جه‌ماعه‌تی لیستی كوردستانی‌و فراكسیۆنه‌كانی تریش دێن.
چاوی خه‌ڵك: رێكخراوه‌كان‌و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به هۆكارێك سه‌ردانی ئه‌و نووسینگه‌یه ده‌كه‌ن زیاتر بۆ بینینی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كوردستانی ئاراسته‌ده‌كرێن؟
كوێستان محه‌مه‌د: ره‌نگه ئه‌وانه كه دێن‌و كێشه‌وشتیان هه‌یه، پێیانوابێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتدان، كێشه‌كانیان زیاتر له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت. ره‌نگه هۆكاره‌كه ئه‌وه بێت، هه‌رچه‌ند كه من خۆم هه‌ستم نه‌كردووه ئه‌و نووسینگه‌یه هی ئه‌وان بێت‌و هی هه‌موو لایه‌كه‌و وه‌كو لیستی گوڕان زۆرترین ئاماده‌ییمان هه‌یه له‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واشبێت‌و خه‌ڵكێك بچێت ره‌نگه له‌وه‌وه بێت كه ئه‌وان له حكومه‌تدان‌و پێیانوابێت داواكارییه‌كانیان زیاتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌چێته پێشه‌وه.
چاوی خه‌ڵك: هه‌وڵی ئێوه بۆ چوون بۆ ناو خه‌ڵك‌و په‌یوه‌ستبوونه‌وه به خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه چۆنه؟
كوێستان محه‌مه‌د: یه‌كه‌م جاره دوای 18 ساڵ له‌م ئه‌زموونه‌و بوونی په‌رله‌مان، یه‌كه‌م جاره په‌رله‌مانتار جگه له نووسینگه‌كانی په‌رله‌مان نووسینگه‌ی خۆی هه‌بێت‌و ئێمه له كه‌لار نووسینگه‌مان هه‌یه، له ده‌ربه‌ندیخان نووسینگه‌مان هه‌یه‌و وه‌ك براده‌رانی لیستی گۆڕان له سلێمانی نووسینگه‌مان هه‌یه‌و له كۆیه هه‌مانه، له چه‌مچه‌ماڵ، رانییه‌و هه‌ولێر هه‌مانه‌و ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانه كه نووسینگه‌ی خۆی هه‌یه‌و ئه‌یه‌وێ به دوای داواكاری‌و كێشه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌وه بێت.
جگه له‌وه ئێمه هه‌ر له‌سه‌رتای ده‌ستبه‌كاربوونمانه‌وه نه‌ریتێكمان داهێناوه كه ئه‌چینه ناو خه‌ڵك، ئه‌چینه بازاڕ، ئه‌چینه لای خاوه‌ن كێشه‌كان، ئه‌چینه قه‌زا‌و ناحیه‌و گونده دووره‌ده‌سته‌كان، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو خه‌ڵك‌و خۆشمان چه‌ندین په‌یوه‌ندی جیاجیامان هه‌یه له كه‌ناڵه‌كانی خۆمانه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری پرۆژه‌و دید‌و بۆچونه‌كانی ئێمه بكه‌ن.
چاوی خه‌ڵك: به‌حوكمی ئه‌وه‌ی یه‌كێكیت له ئه‌ندامه دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، تا چه‌ند ئاگاداری ئاماده‌كارییه‌كانی لیسته‌كه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق؟
كوێستان محه‌مه‌د: واباشتره ئه‌و پرسیاره له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بپرسن‌و من زۆر ئاگادار نییم.
چاوی خه‌ڵك: به رای جه‌نابت لیستێك له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر لیستێكیشی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌بێ، له‌و حاڵه‌ته‌دا په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق چۆن په‌یوه‌ندی بدرێنه‌وه پێكه‌وه. ئه‌و لیستانه له حاڵه‌تێكی وادا ئه‌بێ چۆن ئیشبكه‌ن؟
كوێستان محه‌مه‌د: به‌داخه‌وه یه‌كێك له كێشه هه‌ره دیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق‌و لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بووه له‌گه‌ڵ په‌رمانی كوردستان‌و په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌م جاره كه وه‌فدی په‌رله‌مان چوونه‌ته به‌غدا، به‌ره‌سمی خۆیان دانیانناوه به‌م كه‌موكورتییه‌دا‌و ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه به‌و شێوه‌یه ئیشه‌كانیان به نیوه‌ناچڵی بۆ په‌رله‌مانی دوای خۆیان به‌جێهێشت.
هه‌ر له‌ماده‌ی 140وه، له هێزی پێشمه‌رگه‌وه، بودجه‌ی هه‌رێم، غاز‌و نه‌وت‌و كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی تریان به هه‌ڵپه‌سێردراوی به‌جێهێشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی پشتیوانییه‌كی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت له په‌رله‌مان‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. دیاره زۆر گرنگه په‌رله‌مانی به‌غدا ئه‌و لیستانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن، له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی خۆیان له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌وتوڵیان هه‌بێت. بۆیه پێویسته كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بێت‌و گه‌ڕانه‌وه هه‌بێت بۆ په‌رله‌مان‌و لیسته جیاجیاكانی خۆیان بۆ هه‌مان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێشوو كه نه‌یانتوانی كێشه چاره‌نووسسازه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان چاره‌سه‌ربكه‌ن، بتوانن ئه‌مانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه له په‌رله‌مانی داهاتوودا.
چاوی خه‌ڵك: ئیشه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له به‌غدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ ئایا ئه‌وان توانیویانه له ئاستی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستاندا بن؟
كوێستان محه‌مه‌د: به‌داخه‌وه من پێموایه نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست له ئاستی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌دا بن. نه‌یانتوانی ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ربكه‌ن، نه‌یانتوانی كێشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ربكه‌ن، بودجه‌ی هه‌رێم هه‌موو ساڵێك كێشه‌ی بۆ دروستده‌بێت. نه‌یانتوانی مسه‌له‌ی غاز‌و نه‌وت له هه‌رێم یه‌كلاییبكه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی تر كه نه‌یانوانی ئه‌وان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه‌و دوایین شت به‌داخه‌وه له هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقدا گه‌وره‌ترین كه‌مته‌رخه‌مییان نواند كه وایكرد یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك بشكێته‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت‌و وایكرد له‌جێگای زیادكردنی پێگه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراقدا، كه‌مبكاته‌وه، بۆیه پێموایه له ئاستی پێویستدا نه‌بوون.
چاوی خه‌ڵك: له‌مدواییه‌دا به هۆی ئه‌و كێشانه‌وه كه له به‌غدا سه‌ریانهه‌ڵدا، ئێوه ویستتان په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات، هۆی چی بوو كه مه‌سعود بارزانی نه‌هاته په‌رله‌مان؟
كویستان محه‌مه‌د: ئێمه نه‌مانوتووه لێپێچینه‌وه له سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌كه‌ین، ئێمه وتمان داواده‌كه‌ین بێت روونكردنه‌وه‌مان بداتێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن یاساكه تێپه‌ڕێووه.
چاوی خه‌ڵك: به‌ڵام نه‌هات؟
كوێستان محه‌مه‌د: نه‌خێر.
چاوی خه‌ڵك: بۆ نه‌هات؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئێمه وه‌ك فراكسیۆن یاداشتمان پێشكه‌شكرد بۆ بانگكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌و شێوه‌یه‌و پێویستی به ئیمزای 28 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لیسته‌كانی تر یاداشته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیمزا نه‌كردین.
چاوی خه‌ڵك: ته‌نانه‌ت لیستی یه‌كگرتووش كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆنێكی جیدی ده‌زانن؟
كوێستان محه‌مه‌د: به‌ڵـێ، ئێمه خۆمان 25 ئه‌ندامی په‌رله‌مانین‌و نه‌مانتوانی 28 ئیمزا كۆبكه‌ینه‌وه.
چاوی خه‌ڵك: هۆكار چی بوو كه یه‌كگرتوو له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌هاته پاڵ لیسته‌كه‌ی ئێوه؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئه‌وه ده‌كرێ له خۆیان بپرسی. (به پێكه‌نینه‌وه)..
چاوی خه‌ڵك: له ئێستادا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی تر ده‌چین، تیێڕوانینت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژادنه‌و به‌شدارییكردنی خه‌ڵك چۆنه؟
كوێستان محه‌مه‌د: من پێموایه خه‌ڵك ئێستا زۆر هۆشیاربۆته‌وه، خه‌ڵك ئێستا ده‌نگی به شه‌ره‌فی خۆی ئه‌زانێت‌و نایفرۆشێت‌و ئێستا خه‌ڵك تێده‌گات هه‌موو ئه به‌ڵێنانه‌ی كه لیستی كوردستانی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌وانیاندا پێش 25ی حه‌وت، هیچی نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێمه رۆژانه چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنیانپێدراوه‌و ئیستا هیچكام له به‌ڵینه‌كان جێبه‌جێنه‌كراون. هه‌مان به‌ڵێنیان بۆ هه‌ڵده‌گرن بۆ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و دوای هه‌ڵبژاردن كه‌مترین به‌ڵینیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك ئێستا پێیوایه حكومه‌ت‌و حیزبه‌كان هه‌ر گوڕانكاریی‌و چاكسازییه‌ك بكه‌ن له‌ژێر فشاری ئۆپۆزسیۆندایه، بۆیه ئه‌مه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان واده‌كات جه‌ماوه‌ریبوونی ئۆپۆزسۆن، گۆڕان‌و یه‌كگرتوو‌و كۆمه‌ڵ زیادبكات، نه‌ك هۆكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی لیستی داهاتووی یه‌كێتی‌و پارتی له به‌غدا ده‌نگی زیاتر بهێنن.
چاوی خه‌ڵك: به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك پێیانوایه ئێوه‌ش نه‌تانتوانیوه به‌ڵینه‌كانی خۆتان جێبه‌جێبكه‌ن. بۆ ئه‌وه چی ده‌ڵێن؟ ئایا ئێوه توانیوتانه رۆڵی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆتا به فیعلی جێبه‌جێبكه‌ن؟
كوێستان محه‌مه‌د: من وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان قسه‌ده‌كه‌م، نه‌ك وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌وه‌ی سه‌یری دانیشتنه‌كانی ئێمه‌ی كردبێت‌و به وردی ته‌ماشای گفتگۆكانی ئێمه‌ی كردبێت، سه‌یری ده‌نگدان‌و دابه‌شبوونی ده‌نگه‌كانی له په‌رله‌ماندا كردبێت، سه‌یری به‌رگرییه‌كانی ئێمه‌ی كردبێت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك له‌ناو په‌رله‌ماندا، تێده‌گات ئێمه هه‌نگاوی زۆر باشمان ناوه.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئاگادار بێت، ئێمه به نزیكی 30 پڕۆژه یاسامان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه بۆ خه‌ڵك، تێده‌گات كه ئێمه به كرده‌وه رۆڵی ئۆپۆزسیۆنمان بینیوه. خه‌ڵك ئه‌گه‌ر وردببێته‌وه ئێمه چووینه‌ته‌وه ناو خه‌ڵك، رۆژانه له‌شار‌و شارۆچكه‌و گونده دووره‌ده‌سته‌كان ئه‌چین خه‌ڵك ئه‌بینین.، له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین، له‌گه‌ڵ ئێش‌و ئازاره‌كانیان، تێده‌گات كه به فیعلی ئێمه روڵی ئۆپۆزسیۆنمان بینیوه.
چاوی خه‌ڵك: پێتانوانییه كه‌وتبنه ناو حاڵه‌تێكی شه‌رم‌و موجامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ لسته‌كانی تر؟
كوێستان محمه‌د: ئێمه له‌ناو په‌رله‌ماندا وه‌كو ئۆپۆزسۆن پێویستمان به دانووستان هه‌یه. تو پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی لیستی كوردستانی‌و لیسته‌كانی دیكه ده‌نگتنه‌ده‌نێ، ناتوانی پرۆژه‌كه‌ت سه‌ربخه‌ی، ئه‌گه‌رنا ئێمه شتی مه‌بده‌ئی خۆمان به هیچ شتێك ته‌نازولی لێناكه‌ین. به‌ڵام بۆ تێپه‌ربوونی پڕۆژه‌یه‌ك، بۆ مه‌سه‌له‌ی خه‌م‌و ئازاره‌كانی خه‌ڵك‌و كێشه‌و داواكارییه‌كانیان ئه‌بێ تو دانووستاندن بكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو لیسته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان تێپه‌ڕێنی، ئگه‌ر وانه‌بێ تۆ هه‌ر ئه‌ڵێی پرۆژه‌م هه‌یه‌و ناتوانی بیخه‌یته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
چاوی خه‌ڵك: پێشاندانی گه‌ڕاوه‌كان له ته‌له‌فیزیۆن چۆن ده‌بینی، رۆژانه كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی وێنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان‌و سه‌دان كادری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پیشانده‌ده‌ن بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی؟
كوێستان محه‌مه‌د: یه‌كه‌م ئه‌وه زۆربه‌ی سیناریۆیه. ره‌نگه خه‌ڵكێكی زۆر كه‌می تیابێت كه كاتی خۆی به تموحی ئیمتیاز‌و مووچه‌ی زۆر هاتبێته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئێستا كه ئه‌وه‌یان ده‌ستناكه‌وێت ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سیناریۆیه، ئێمه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ین كه نابێ بودجه‌ی زۆر بۆ حیزب بڕوات، ئه‌بێ حیزب له حكومه‌ت جیابكرێته‌وه. ئه‌بێ هیزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و ناوخۆ سه‌ربه‌خۆ بن. ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسای تر كه پێشكه‌شمان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه سیاسییانه هێز‌و ده‌سه‌ڵات‌و پاره‌یان له‌لا نه‌بێت بۆ كڕین‌و ترساندنی خه‌ڵك.
چاوی خه‌ڵك: وترابوو كه له‌دوای راهێنانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه تازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، جه‌نابت ده‌كشێیته‌وه، له ئێستادا شتی وا هه‌یه؟
كوێستان محه‌مه‌د: نه‌خێر جارێ شتی وا بوونی نییه.