سازدانی: رۆژنامه:
كاردۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای دیاریكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان پێویستییه‌كی قۆناغی ئه‌مڕۆیه، كه ژیانی سیاسیی‌و حیزبایه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، بۆچوونی خۆیشی ده‌خاته‌ڕوو به‌وه‌ی؛ كه حیزبه‌كان به پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه به‌هۆی فشاری جه‌ماوه‌ر‌و ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر باری جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه.
رۆژنامه: فراكسیۆنه‌كه‌تان پڕۆژه‌یاسایه‌كی بۆ دیاریكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان ئاماده كردووه، ئایا له بنه‌ڕه‌تدا ره‌وایه حیزب بودجه له حكومه‌ت وه‌ربگرێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به گه‌شه‌پێدانی سیاسیی هه‌یه، حیزب‌و قه‌واره‌ی سیاسیی كۆمه‌ڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنی ده‌سه‌ڵات‌و جه‌ماوه‌ره، له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌شێك له بودجه‌ی حكومه‌ت بۆ حیزب‌و قه‌واره سیاسییه‌كان به‌پێی یاسا ته‌رخان بكرێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌ی سیاسیی‌و حیزبایه‌تی له كوردستاندا.
رۆژنامه: بۆچی له‌و دوو پڕۆژه‌یاسایه‌ی، كه لیستی گۆڕان‌و لیستی كوردستانی ئاماده‌یان كردووه له‌ناو كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ته پێوه‌ر بۆ دیاریكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان؟
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌كێكه له دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كان، كه نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت ده‌كات‌و له‌وێدا سه‌نگی حیزب‌و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه لۆكاڵین‌و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان قورساییان نییه.
رۆژنامه: هه‌ر حیزب‌و قه‌واره‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌مان ئه‌و ده‌نگه ناهێنێته‌وه، كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا هێناویه‌تی، یان ده‌نگه‌كانی هه‌ڵده‌كشێن یان داده‌كشێن، كه‌واته ئه‌گه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ببنه پێوه‌ر بۆ پێدانی بودجه، چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: كێشه‌یه‌ك دروست نابێت، چونكه ئه‌و پێوه‌ره‌ی دیاری ده‌كرێت ژماره‌ی كورسییه‌كانه، كه‌واته له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا ئه‌و حیزب‌و قه‌واره سیاسییه چه‌ند كورسی بهێنێت، بودجه‌ی ئه‌وه‌نده كورسییه وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و حیزب‌و قه‌واره‌یه زیادبوون ئه‌وه بودجه‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه بودجه‌كه‌ی به‌پێی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كه‌م ده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه: ئه‌و حیزبه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و ناتوانێت كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر حیزب یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی بتوانێت نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت بڕێكی دیاریكراو بودجه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌متر له نیوه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وه بودجه وه‌رناگرێت.
رۆژنامه: به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان نییه، چونكه به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر حیزبێك داده‌مه‌زرێت پێویسته حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان بكات؟
كاردۆ محه‌مه‌د: لیستی كوردستانی پڕۆژه بڕیارێكی به‌خششی حیزبه‌كانی ئاماده كردووه، به‌ڵام ئێمه پڕۆژه‌یاسایه‌كمان بۆ پشتیوانی دارایی حیزب‌و قه‌واره سیاسییه‌كان ئاماده كردووه. كاتێك ئه‌و پڕۆژه‌یه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و ره‌وانه‌ی لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كرا، تێبینی ئه‌وه‌یان كرد خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان پڕۆژه‌كاندا هه‌یه، ئێمه توانیمان له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردن له‌نێو خۆماندا بگه‌ینه ئه‌وه‌ی، كه ئامانج له‌و پڕۆژانه له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاریی مادییه له حیزب‌و قه‌واره‌ی سیاسیی، بۆیه كرایه یه‌ك پڕۆژه‌و بۆ گفتوگۆكردن پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یاسای دامه‌زراندنی حیزبه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت‌و ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت، زۆر ئاساییه هه‌موار بكرێته‌وه. به‌تایبه‌ت كه ئه‌و یاسایه پێش (17) ساڵ په‌سه‌ندكراوه‌و مۆركی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێوه دیاره.
رۆژنامه: پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان‌و پڕۆژه‌كه‌ی لیستی كوردستانی له‌چیدا جیاوازن؟
كاردۆ محه‌مه‌د: ئه‌وه‌ی لیستی كوردستانی پڕۆژه بڕیارێك بوو بۆ به‌خششی بودجه بۆ حیزبه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه قه‌واره‌ی سیاسیش ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه: بۆچی ئێوه قه‌واره‌ی سیاسیتان زیاد كرد؟ ئایا كاتێك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی بودجه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، چاودێری دارایی چۆن ده‌توانێت چاودێریی خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه بكات؟
كاردۆ محه‌مه‌د: بۆ به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌ت ئێمه پێمانوایه؛ قه‌واره‌ی سیاسیی كاتێك به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه‌واته مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌و شه‌رعیه‌تی هه‌یه، به‌و شه‌رعیه‌ته‌ی وه‌ریگرتووه ده‌كرێت بخرێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت له‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه پێشكه‌شمان كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه؛ كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌ر حیزب‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی وه‌ریده‌گرێت له‌ژێر چاودێریی دیوانی چاودێری داراییدا ده‌بێت. واته بۆ ئه‌و حاڵه‌ته میكانیزمێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه بخرێته ژێر چاودێریی ئه‌و دیوانه‌وه.
رۆژنامه: ئه‌و بودجه‌ی ئێستا حیزبه‌كان وه‌ریده‌گرن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك رێژه‌كه‌ی دیاریكراوه؟
كاردۆ محه‌مه‌د: بودجه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام پارتی‌و یه‌كێتی كه هه‌یمه‌نه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه، رۆڵیان له دیاریكردنی رێژه‌ی بودجه‌ی حیزبه‌كان هه‌بووه، پێموایه ناعه‌داله‌تییه‌كی زۆر له بودجه‌ی حیزبه‌كاندا هه‌یه‌و پێوه‌ره‌كه‌ی روون نییه.
رۆژنامه: پێتوایه كۆی حیزبه‌كان به پارتی یه‌كێتییه‌وه بكه‌ونه ژێر باری ئه‌و یاسایه؟
كاردۆ محه‌مه‌د: به‌ڵێ، چونكه گوشاره‌كان زۆرن، گوشاری رای گشتیی‌و ئۆپۆزسیۆن‌و راگه‌یاندنه‌كان‌و...هتد، هه‌موو ئه‌وانه رۆڵیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان پابه‌ندبن به‌و یاسایه‌وه.
رۆژنامه: پێتوایه دوای كۆتاییهاتنی پشووی په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌رووی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت پڕۆژه‌كه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه.
رۆژنامه: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌خرایه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه، یان دره‌نگ خرا ئێوه هه‌ڵوێستتان چی ده‌بێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: پێویسته هه‌موو ئه‌و رێگه یاساییانه بگرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانییه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین رای گشتیی تێبگه‌یه‌نین كه ئه‌و شێوازه ئیشه له خزمه‌ت پێشخستنی پڕۆژه‌ی سیاسیی‌و كاری په‌رله‌مانیدا نییه.
رۆژنامه: بۆچوونێك هه‌یه كه پێیوایه ده‌بێت مێژووی حیزبه‌كان له‌پێدانی بودجه‌ی حیزبه‌كاندا ره‌چاو بكرێت، ئێوه چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌كتان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه؟
كاردۆ محه‌مه‌د: پاداشت بۆ هه‌موو حیزب‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی جه‌ماوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. هه‌ر حیزب‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی كه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه جه‌ماوه‌ر یان ده‌نگده‌ران بودجه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به حیزبێك بدات ئه‌و ده‌نگدانه پێوه‌ره بۆ پێدانی بودجه، نه‌ك ئه‌وه‌ی مێژووی حیزبه‌كان، چونكه ئه‌وه قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مێژووی خه‌بات‌و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان‌و هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێمه له سایه‌یاندا ده‌ژین، به‌رهه‌می خه‌باتی جه‌ماوه‌ر‌و گه‌له‌و موڵكی حیزبه‌كان نییه.
رۆژنامه: پڕۆژه‌یاسای دیاریكردنی بودجه‌ی حیزب‌و قه‌واره سیاسییه‌كان، چی له ژیانی سیاسیی‌و حیزبایه‌تی له كوردستان ده‌گۆڕێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: ئه‌و پاره زۆره‌ی ئێستا به‌ناوی بودجه‌ی حیزبه‌وه ده‌بردرێت، یان ته‌خشان‌و په‌خشان ده‌كرێت به یاسا رێكده‌خرێت‌و به‌شێكی زۆری پاره‌ی حكومه‌تیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو بودجه‌ی گشتیی حكومه‌ت.
رۆژنامه: حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات یان رۆژئاوای كوردستان، كه له هه‌رێمی كوردستانن، بودجه له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكرێت بودجه‌كه‌یان ده‌مێنێت؟
كاردۆ محه‌مه‌د: هه‌ندێك به‌خشش هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه بیدات، به‌ڵام وه‌ك بودجه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكرێت بودجه‌یان نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كۆمه‌كیان بكات ئه‌وه ده‌كرێت كۆمه‌كیان بكرێت، یان ئه‌وه‌ی حیزب هه‌یه له كوردستان پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌و ده‌توانێت كۆمه‌كیان پێبكات.