ئێران بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێز/ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێزان/ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ڕاپۆرتی سه‌ردان
ســــڵاورێز ....
له به‌رواری 1/6/2010 وه‌فدێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌رێزان (ڤیان عبدالرحیم عبدالله، عڤیمه نجم ا‌لدین، سیویل عوسمان، د.جعفر علی) سه‌ردانی ئاواره‌كانی سنوری پشده‌رمان كرد له گونده‌كانی (ئالیه‌ڕه‌ش، سه‌رخان، زێوكه) كه له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كان نیشته‌جێن له سنوری ناحیه‌ی ژاراوه.
هه‌روه‌ها له به‌رواری 4/6/2010 به‌رێز(ڤیان عبدالرحیم عبدالله) په‌رله‌منتاری فراكسیۆنی گۆڕان سه‌ردانی ئاواره‌كانی گونده‌كانی (قه‌ڵاتوكان، ئه‌بوبه‌كره، ورته)ی كردووه له سنووری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به مه‌به‌ستی اه نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان
له‌به‌ر رۆشنایی سه‌ردانه‌كانمان، پوخته‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌و ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كێشه‌و پێداویستیه‌كانیان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان، وێرایی خستنه رووی سه‌رنج‌و پێشنیاره‌كانمان سه‌باره‌ت به ئه‌ركی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، سه‌باره‌ت به‌م دۆخه.
1- ئێمه پێمان وایه ده‌وڵه‌تی ئێران، كه ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ و سنورێكی جوگرافی دوور‌و درێژ په‌یوه‌ندی مێژووی و سیاسیی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی توند‌و پته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. به پێویستی ده‌زانین رێز له‌و سنوره هاوبه‌شه‌و ئه‌وپه‌یوندیه مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری‌و سیاسیه بگرێت، به‌وه‌ی كه به هیچ جۆرێك به هیچ پاساوێك ریِگه به هێزه سه‌ربازیه‌كانی نه‌دات سنوری هه‌رێمی كوردستان ببه‌زێنت‌و تۆپبارانی خه‌ڵكی ناوچه سنوریه‌كان و گونده‌كانیان بكات، له كاتێدا ده‌توانێت به‌بێ په‌لاماردانی خاكی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌زاندنی هه‌موو یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه. سنوره‌كانی خۆی قایم رابگرێت‌و بپارێزێت.
2- دوای سه‌ردانی مه‌یدانیمان بۆ گونده‌كانی(ئالیه‌ره‌ش ، سه‌رخان ،زێوكه) ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان له دۆخێكی ناله‌بارو ناته‌ندرووستدا بینی، چونكه سه‌رتایترین پێداویسته‌كانی ژیانیان بۆ دابین نه‌كرابوو ، وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه ، بنكه‌ی ته‌ندروستی و پێداویستی تر.
3- له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆمان ده‌ركه‌وت، وه‌ك خه‌ڵكی گونده‌كان خۆشیان بۆیان باس كردین، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه زیانێكی ئابووری زۆر به‌ر ژێرخانی ئابووری خه‌ڵكی سنووركه و هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتووه, چونكه به هۆیه‌وه وێرای سوتانی ڕه‌ز‌و باخ. زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و رووبه‌رانه‌ی زه‌وی كه‌وتووه، كه به گه‌نم جۆ داچێنراون، به‌تایبه‌ت كه ئێستا وه‌رزی دروێنه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می دانه‌وێله‌یه، سه‌رباری تێكدانی تۆری ئاوی خواردنه‌وه‌و سوتاندنی چه‌ندین خانوو و زۆر زیانی دیكه‌ش. خه‌ڵكانی ئه‌و گوندانه داوا ئه‌كه‌ن به‌چمانه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان یان شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ دروست بكرێت.
4- دوای سه‌ردانمان بۆ لای به‌رێزان (وه‌زیری دارایی‌و جێگره‌كه‌ی) له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به هۆی تۆپبارنكردنه‌وه ئاواره‌بوون، پێوتین، به‌ڵی پاره‌مان بۆ حاله‌تی له‌م جۆره هه‌یه له ئیحتیاتی وه‌زاره‌ت، به‌ڵام پێویسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه فرمانمان پێبكرێت بۆ خه‌رجكردنی. بۆیه دواتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌رێز (سه‌رۆكی په‌رله‌مان)مان كرد داوامان لێ‌كرد نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه پێكراو به‌رێزیشیان به زووترین كات ئه‌و نوسراوه بكات.
5- له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ماندا و دوای ئه‌وه‌ی گوێ بیستی خه‌ڵكه‌كه بووین، گله‌یه‌كی زۆریان له حكومه‌ت‌و ده‌زگا ئیداره‌یه‌كانی سنوركه هه‌بوو به‌وه‌ی كه نزیكه (15) رۆژ بوو ئاواره ببوون، به‌ڵام سه‌رتاترین پێداویستیان بۆ نه‌ناردوون، ئه‌و هاوكاریانه‌ش كه به ده‌ستیان گه‌یشتبوو له لایه‌ن رێكخراوی ناحكومی و خێرخوازیه‌وه بووه،جگه له رێكخراوی ته‌ندرووستی كوردستان.
6- پێویسته له دۆخێكی له‌م جۆره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌ته په‌یوندیداره‌كان به زووترین كات سه‌ردانی مه‌یدانی ناوچه‌كه‌یان بكردایه‌و له نزیكه‌وه ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌یان دراسه بكردبا.
پێمان وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مه له به‌ده‌نگه‌وه چوونی خه‌ڵكه‌كه‌و، ده‌بوایه به‌شداری له كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی رابگرتایه و ژیانی خه‌ڵكی كوردستانی لا گرنگتر بوایه و هه‌وڵیدابا له رێی كه‌ناڵه جیا جیاكانی سیاسیی و دیپلۆماسیه‌وه فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی فیدرال و كۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه.
7- حكومه‌تی عیراقی كه كێشه‌ی بیره نه‌وته‌كانی (فه‌كه) ی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دروست بوو، هه‌موو دونیای هێنایه سه‌رخه‌ت له رێگه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیه‌وه به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
په‌رله‌مانتاران
ڤیان عبدالرحیم عبدالله د.جعفر علی
عڤیمه نجم ا‌لدین سیویل عوسمان