سازدانی: دلێر عه‌بدولخالق
له دیدارێكی رۆژنامه‌دا، د.جه‌عفه‌ر عه‌لی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئیشوكاره‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌یان‌و مه‌رجه‌عیه‌تی بڕیاردان‌و شێوازی پرس‌و راوێژكردن به سه‌رۆك‌و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه له ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر عه‌لی ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و ته‌نانه‌ت فراكسیۆنی كوردستانیش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕان دابڕاونییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، هه‌موو گرژییه‌كان له په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م فراكسیۆنانه، زۆرجار به‌رهه‌می گرژیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه".
رۆژنامه: به‌ر له هه‌رشتێك فراكسیۆنه‌كه‌تان ته‌مسیلی كێ ده‌كات؟ ته‌نیا لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه، یاخود پانتاییه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ریی‌و نیشتمانیی له‌خۆده‌گرێت؟
* فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توێژێك یان كه‌رت‌و خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو ناكات، هه‌روه‌ك به ته‌نیا ته‌مسیلی ئه‌و كه‌سانه ناكات، كه له هه‌ڵبژاردنی (25/7/2009)دا به به‌رژه‌وه‌ندیی لیستی گۆڕان ده‌نگیان داوه‌و متمانه‌یان پێبه‌خشیوه، به‌ڵكو خۆمان به نوێنه‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی‌و قازانجی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین‌و هه‌مانكاتیش له رووی مێژوویی‌و ئه‌خلاقییه‌وه خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین له‌به‌رده‌م مێژووی گه‌له‌كه‌مان‌و كۆی پرسه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، وه‌ك فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانیی به‌رله‌وه‌ی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی بین، وه‌كو په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری داكۆكیكار له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان‌و پرسی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مانین.
رۆژنامه: لێره‌و له‌وێ ره‌خنه له ئه‌دای سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌تان ده‌گیرێت، نیازێك نییه بۆ چاوخشاندنه‌وه‌و موراجه‌عه‌كردن، یان روونتر بڵێین گۆڕانكاریكردن له‌و سه‌رۆكایه‌تیه؟
* بۆ سه‌رجه‌م پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به فراكسیۆن‌و كاری په‌رله‌مانیی، كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆن ئه‌نجامده‌درێت‌و دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، ئه‌نجامی گفتوگۆكان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ده‌كرێته بإیاری هه‌مووان، واته بڕیاره‌كان بڕیاری ده‌سته‌جه‌معین، نه‌ك بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆن ته‌نیا به‌ش‌و لایه‌نێكی بڕیاره‌كانه، نه‌ك كۆی بڕیاره‌كان،
بێگومان هه‌ر گروپێك، قه‌واره‌یه‌ك، رێكخراوێكی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی بۆئه‌وه‌ی زیندووێتیی خۆی رابگرێت‌و نه‌چێته قۆناغی متبوونه‌وه، پێویست ده‌كات دوای هه‌ر ماوه‌یه‌ك له كاركردنی، چاوخشاندنه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی رابردووی بكات، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی چاوخشاندنه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كان، پێویستیی گۆڕانكاریی له هه‌ر ده‌سته‌و ئۆرگانێكی تایبه‌ت‌و دیاریكراو هێنایه پێش، ئه‌وا ئه‌و كاته گۆڕانكاریی ده‌بێته زه‌روره‌تێكی بنه‌ڕه‌تی كاری ئه‌و گروپ‌و قه‌واره‌یه‌و خه‌مساردی لێكردن‌و ئه‌نجامنه‌دانی گۆڕانكارییه‌كانیش له‌كاتی خۆیدا، زیان‌و زه‌ره‌ره‌كان قورس‌تر ده‌كات.
به‌ش به‌حاڵی خۆم نازانم له‌كوێ ره‌خنه له ئه‌دای سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان گیراوه، بێگومان كه‌موكورتی هه‌یه، بۆیه ره‌خنه‌گرتنیش كارێكی ئاساییه، به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌دای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆن تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش به ئه‌دایه‌كی سه‌ركه‌وتوو و باش ده‌بینم، پشوودرێژ‌و هێمن‌و دڵسۆزیی فراكسیۆنه‌كه‌و خه‌مخۆریی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتین، هه‌ر كه‌موكورتی‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیش هه‌بووبێت، هه‌وڵمانداوه له كۆبوونه‌وه ره‌سمییه‌كانی فراكسیۆندا گفتوگۆیان بكه‌ین‌و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، ئێمه كه ماف به خۆمان ده‌ده‌ین چ وه‌ك تاك‌و چ وه‌ك فراكسیۆن ره‌خنه له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بگرین، ده‌بێت ئه‌و مافه‌ش به ئه‌وانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌مان بده‌ین، كه به ئاگاییه‌وه له ئه‌دای یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌مان ره‌خنه بگرن، به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌تیشه‌وه.
رۆژنامه: له‌كاتی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست یان بڕیارێكی سیاسیی، تاچه‌ند پرس به "نه‌وشیروان مسته‌فا"و سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ده‌كه‌ن‌و "ته‌وجیه"، له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرن، به‌دیوێكی دیكه‌دا ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه له ئه‌وانه‌وه بۆ ئێوه؟
* ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هیچ هه‌ڵوێست‌و بڕیارێك نییه، كه ئێمه وه‌رمانگرتبێت‌و پێشوه‌خت پرسمان به كاك (نه‌وشیروان مسته‌فا) یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كردبێت، وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌خلاقی‌و بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم: هه‌ندێكجار پرسێكی هه‌ستیاری وا هاتووه‌ته‌پێش، خۆمان پێمان باش بووه را‌و بۆچوونی كاك (نه‌وشیروان)ی له‌باره‌وه بزانین‌و راوێژی پێبكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕیاری پرسكردنه‌شمان هه‌ر له‌ڕێی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌وه بووه، نه‌ك بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی‌و كه‌سێكی دیاریكراو، كاتێكیش پرس‌و راوێژمان پێكردووه، به‌هیچ جۆرێك بڕیارێكی پێشوه‌خت‌و قه‌ناعه‌تی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌دا نه‌سه‌پاندووه، به‌ڵكو دوا بإیاری داوه‌ته‌وه ده‌ستی خۆمان، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان هیچ ئه‌جێندا‌و بڕیارێكی ئاماده‌كراومان له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ نانێردرێت‌و خۆمان سه‌ربه‌خۆ‌و ئازادانه گفتوگۆ ده‌كه‌ین، سه‌رنج‌و بیروڕا ده‌گۆإینه‌وه، بارودۆخه‌كه لێكده‌ده‌ینه‌وه‌و دواجاریش به ده‌نگی زۆرینه هه‌ڵوێستی سیاسیمان وه‌كو قه‌ناعه‌تێكی ده‌سته‌جه‌معی دیاریده‌كه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌ت هه‌بێت له‌نێو حه‌ره‌می په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رنا له‌ڕێی دیكه‌وه بۆ رای گشتیی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی گۆڕانه‌وه داوای هه‌ڵوێست یان بڕیارێكتان لێبكرێت، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟
* بۆ ئێوه‌و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانیش، تائێستا داوای هه‌ڵوێست یان بڕیارێكی پێشوه‌ختی ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له ئێمه نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر بۆ ئاینده‌ش ته‌رحێكی له‌مجۆره هاته‌پێش، ئه‌وا به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه‌ی كه ئازادیی‌و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی تێدا پێشێل ناكرێت، به‌شێوازێكی دیموكراسیانه گفتوگۆی ده‌كه‌ین‌و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین، لایه‌نه نێگه‌تیڤ‌و پۆزه‌تیڤه‌كانی له‌به‌رچاو ده‌گرین‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی له‌باره‌وه دیاریده‌كه‌ین.
رۆژنامه: ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كاره‌كانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئێستا خه‌ڵك لێتان بپرسن چیتان بۆ كردووین، چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌تان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ساڵی نوێی كاركردن؟
* خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی له‌و حیزب‌و هێز‌و قه‌واره سیاسییانه داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه بكات، كه له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و له‌نێو كارنامه‌كانیاندا به ده‌نگده‌رانیان داوه، له‌ماوه‌ی نزیك به یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی خولی سێیه‌می كاركردنیشمان له په‌رله‌مانی كوردستان، توانیومانه كۆمه‌ڵێك كاری گرنگ ئه‌نجام بده‌ین له قازانجی پرۆسه‌ی سیاسی‌و دیموكراسی هه‌رێم‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكی كوردستاندا،
ره‌نگه گرنگترینی ئه‌و كارانه گێڕانه‌وه‌ی ژیانی سیاسی‌و دیموكراسی بێت له هه‌رێم بۆ حاڵه‌تی ته‌ندروستی خۆی له‌ڕێی داهێنانی نه‌ریتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسییه‌وه، داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك، وه‌ك چۆن له گفتوگۆی بودجه‌ی ساڵی (2010)دا كردمان‌و ته‌واوی ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی‌و حیزبیی ته‌رخانكرابوون، جگه له‌وه‌ی راشكاوانه له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا گفتوگۆمان له‌سه‌ر كرد، بۆ رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستانیشمان ئاشكراكرد‌و سه‌ره‌نجام به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و پرۆژانه ره‌تكرانه‌وه، داهێنانی نه‌ریتی چوونه نێو خه‌ڵك به ته‌واوی چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كانییه‌وه، كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان له شاره‌كان، هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی مرۆڤی كوردی چیتر ملكه‌چ‌و وه‌لائی خۆی بۆ هیچ حیزب‌و كه‌س‌و ده‌سه‌ڵاتێك به ره‌هایی نیشاننه‌دات، به‌ڵكو مرۆڤێكی خاوه‌ن ئیراده‌و ئازاد‌و خاوه‌ن پرسیار بێت، له‌دوای ته‌واوبوونی دوو خولی په‌رله‌مانی‌و له‌م خوله‌شدا بۆ یه‌كه‌مینجار ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری پاره، كه سامانی گشتیی وڵاته‌و به ناوی كڕینی ئۆتۆمبیله‌وه ده‌درێت به په‌رله‌مانتاران، پێشكه‌شكردنی چه‌ندین پرۆژه‌یاسای گرنگ به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و ژیانی گشتیی‌و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه‌و زۆر كاری گرنگی دیكه‌ش، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بڕواموایه هێشتا بێ كه‌موكورتی نین، زیاتر به‌خۆماندا ده‌چینه‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین كاری گه‌وره‌تر‌و باشتر له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتییان ئه‌نجام بده‌ین.
رۆژنامه: په‌یوه‌ندیی ئێوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له چ ئاستێكدایه، ماوه‌یه‌كه هه‌ست به ململانێیه‌كی توند ده‌كرێت له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی‌و ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مان، به‌تایبه‌ت له دوایین رو‌ونكردنه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌باره‌ت به كڕینی ئوتومبێل هاتو‌وه: "هه‌ندێك فراكسیۆن هه‌وڵده‌ده‌ن جه‌ماوه‌ری كوردستان به هه‌ڵه تێبگه‌یه‌نن‌و خۆیان له قه‌ره‌ی زۆر بابه‌ت ده‌ده‌ن، كه نامه‌سئولییه‌ت‌و ناهه‌قی تێدایه"؟
* په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و ته‌نانه‌ت فراكسیۆنی كوردستانیش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕان ناكرێت دابڕاو له‌و په‌یوه‌ندییانه سه‌یر بكرێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، هه‌موو گرژییه‌كان له په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م فراكسیۆنانه، یان له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و فراكسیۆنی گۆڕان، وا هه‌ستده‌كه‌م زۆرجار به‌رهه‌می گرژیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه.
ئێمه بۆئه‌وه‌ی له كاری په‌رله‌مانیدا سه‌ركه‌وتوو بین، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستانین له‌ڕێی لیستی داخراوه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین خۆمان لانیكه‌م له به‌شێكی زۆری ئه‌و گرژییانه خاڵی بكه‌ینه‌وه، كه له ده‌ره‌وه‌دا رووده‌ده‌ن، لێره‌وه پێموایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی دواییدا سه‌باره‌ت به كڕینی ئۆتۆمبێل ناهه‌قییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق به شتێك كردووه، كه سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانه، ئه‌ویش به‌كارهێنانی (ماف)ه، كاتێك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ماف به‌خۆی ده‌دات له سامانی گشتیی هه‌رێم بڕی (5) ملیار‌و (328) ملیۆن دینار بۆ (111) په‌رله‌مانتار به ناوی كڕینی ئۆتۆمبیله‌وه خه‌رج بكات، ده‌بێت ئه‌و مافه‌ش به من‌و هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی دیكه‌ش بدات، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه (48) ملیۆن دینار وه‌ربگرم یان وه‌رینه‌گرم.
ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان به واژۆی (21) ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و به یاداشتێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و خه‌ڵكی كوردستان، جگه له‌وه‌ی ئه‌و بإه پاره‌یه‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌یشمان خستووه‌ته‌ڕوو، ئێمه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌و ئاسووده‌كردنی ویژدانمان شتێكی دیكه‌مان نه‌كردووه، ئیدی با خه‌ڵكی كوردستان خۆیان شاهیدێكی راستگۆ بن‌و بزانن (نامه‌سئولیه‌ت‌و ناهه‌قی) ئه‌مه له كوێدایه.
پێویسته ته‌واوی په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌و چركه‌ساته‌وه كه پێ ده‌خه‌نه نێو حه‌ره‌می په‌رله‌مانه‌وه، خۆیان له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچوون‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه نائارامه دووربخه‌نه‌وه، كه دۆخی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێكجار بۆیان دروستده‌كه‌ن، هه‌رگیز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه له كوردستان‌و نه له هیچ جێیه‌كی دیكه‌دا ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت‌و دادپه‌روه‌رانه‌و به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌ی هه‌موو ده‌نگ‌و ره‌نگه جیاوازه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێنانه نێو حه‌ره‌می په‌رله‌مانه‌وه خۆی له ته‌پ‌و تۆز‌و گرژییه‌كانی ده‌ره‌وه دانه‌بڕێت، وه‌ك چۆن هیچ مامۆستا‌و وانه‌بێژێك ناتوانێت له گه‌یاندنی په‌یامی زانستیدا سه‌ركه‌وتووبێت‌و دادپه‌روه‌ریی‌و یه‌كسانیی له‌نێو پۆله‌كاندا بپارێزێت، ئه‌گه‌ر به‌ر له چوونه نێو پۆله‌وه خۆی له هه‌موو حاڵه‌تێكی نائاسایی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆل خاڵی نه‌كاته‌وه.
رۆژنامه: راپۆرتی ئاسكی ئه‌مریكی ئاماژه به مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، ئه‌و حاڵه‌ته بۆ فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیش راسته؟
* پێموانییه مامه‌ڵه‌كه دوژمنكارانه بێت، به‌ڵكو ده‌شێت بڵێین مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروسته، ئه‌م ناته‌ندروستی مامه‌ڵه‌یه به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندیی به‌و كلتو‌وره‌وه هه‌یه، كه حیزبه سیاسییه‌كانی ئێمه به درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی‌یان پێی راهاتوون، كلتو‌وری ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌و قبو‌وڵنه‌كردنی جیاوازیی.
حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان نه دامه‌زراندن‌و نه گه‌وره‌بوونی نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌رهه‌می قۆناغێكی مێژوویی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نین، به‌ڵكو زیاتر په‌رچه‌كرداری دژ به سته‌م‌و داگیركاریی بوون، به‌رهه‌می قۆناغێكن به نێو سه‌دان ململانێ‌و جه‌نگی خوێناویی چ له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان، چ له نێو خۆیاندا تێپه‌ڕیون، وه‌ك چۆن له خه‌باتی شاخدا یه‌كبوون‌و یه‌كده‌نگییان به ئامرازێكی گرنگی هێزی به‌رگریی‌و مانه‌وه‌مان ده‌زانی، كه دێنه‌وه شاریش له‌سه‌ر ریتمی هه‌مان یه‌كده‌نگی‌و یه‌كبوون له هه‌وڵی خوڵقاندنی رووبه‌رێكی فراوان له بێده‌نگی‌و كوشتنی جیاوازیدان، لێره‌وه‌یه ده‌ركه‌وتنی هه‌ر هێزێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ له دوای راپه‌ڕین، كه توانای ده‌ستپێكردن‌و درێژه‌پێدانی ململانێی سیاسیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان، دونیابینی‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له ئه‌وانی هه‌بێت بۆ سیاسه‌ت‌و دیموكراسی‌و حیزبایه‌تی‌و كاری حكومه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان، له لای ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و سیاقه مێژووییه، سیاسییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، به عه‌قڵێكی سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
ئۆپۆزسیۆنبوون نه كوفره‌و نه حه‌رام، ئه‌و هێزانه‌ی مه‌به‌ستیانه دیارده‌ی ئۆپۆزسیۆنبوون له كوردستان وا لێكبده‌نه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ره‌وشی ئارامیی كوردستان تێكده‌چێت، بۆ ئه‌م تێكدانه‌ش ده‌ستی ده‌ره‌كیی هاوكاریانه، بیركردنه‌وه‌ی جه‌هه‌ننه‌می له‌مشێوه‌یه زه‌مینه‌سازییه به‌ره‌و دۆخی جه‌نگ‌و خوێن. ئۆپۆزسیۆن ده‌نگی ده‌یان كه‌رتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌دان هه‌زار له ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له پشته، هه‌ر هێزێك بیه‌وێت ته‌واوی ئه‌و كه‌رته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌نگانه نادیده بگرێت‌و فه‌توای به دوژمنكردن‌و كاركردن بۆ شێواندنی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیان بداته‌پاڵ، جگه له‌وه‌ی له باشترین حاڵه‌تیدا خۆی ده‌كات به دیوی دووه‌می ئه‌و هێزه شمولی‌و تۆتالیتارانه‌ی كه بوونی ئۆپۆزسیۆن به كوفر‌و حه‌رام ده‌زانن، شتێكی دیكه ناكه‌ن.
ئه‌م قسانه به‌و مانایه نییه، كه بڵێم ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا له حاڵه‌تێكی ته‌واو ته‌ندروستدا ده‌ژی، به‌ش به‌حاڵی خۆم وایده‌بینم، كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له هه‌ندێك بواری كاركردنیاندا پێویستیان به به‌خۆداچوونه‌وه‌و چاوخشاندنه‌وه به كاره‌كانی رابردوویان‌و دانانی به‌رنامه‌و پلانی نوێ بۆ ئاینده هه‌بێت، ره‌نگه جۆری مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فراكسیۆنه‌كان نه‌یتوانی بێت كه‌شێكی گونجاو بۆ په‌یوه‌ندیی ته‌ندروستی نێوان ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له لایه‌ك‌و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له لایه‌كی دیكه‌وه دروست بكات، كه بێگومان دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له‌مجۆره ده‌توانێت زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ گفتوگۆی زیاتر‌و بیروڕا گۆإینه‌وه‌و زیاتر له یه‌كترتێگه‌یشتن بڕه‌خسێنێت، به دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ش سوودمه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به گشتیی، نه‌ك هێز‌و لایه‌نێكی سیاسیی دیاریكراو.