راپۆرتی: شارا عه‌بدولڕه‌حمان
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان، پێیوایه: (رۆژنامه) ناهه‌قی به‌رامبه‌ریان كردووه له تۆمه‌تباركردنیان به سستبو‌ونی كاره‌كانیان‌و له‌بیركردنی نه‌ریتی چو‌ونه ناو خه‌ڵك، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه رۆژ نییه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان چه‌ندین خه‌ڵك نه‌بینن‌و كێشه‌كانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌كه‌ن.
له ژماره‌ی رابرد‌ووی رۆژنامه‌دا راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌خنه‌و تێڕوانینه‌كانی هاوڵاتییان‌و چاودێرانی سیاسیی سه‌باره‌ت به سستبو‌ونی كاره‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌ماندا بڵاوبووه‌وه، كه تێیدا په‌نجه خرابو‌وه سه‌ر كه‌موكورتی له كاره‌كانی ئه‌و فراكسیۆنه‌دا، به‌ڵام كوێستان محه‌مه‌د رو‌ونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌و تێڕوانینه‌ی كه فراكسیۆنی گۆڕان وه‌ك جاران چالاكانه كارناكه‌ن‌و سستیی له به‌ڕێوه‌چو‌ونی كاره‌كانیاندا به‌دیده‌كرێت، كوێستان محه‌مه‌د وتی: "فراكسیۆنی گۆڕان له سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌لار، ده‌ربه‌ندیخان، كفری، خانه‌قین، رانیه، قه‌ڵادزێ، دوكان، كۆیه، چه‌مچه‌ماڵ، نو‌وسینگه‌ی هه‌یه، ئه‌ندامانی ئێمه رۆژانه له‌و نو‌وسینگانه ده‌وام ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵك بۆ كێشه‌و داواكارییه‌كانیان رو‌ویان تێده‌كه‌ن‌و ئێمه ئه‌و كێشانه‌یان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و به‌دواداچو‌ونی بۆ ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی رابردو‌ودا زیاتر له (60) كێشه‌و داواكاریی خه‌ڵكیان گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و لیژنه جیاجیاكان، جگه له‌و كێشانه‌ی كه خۆیان مه‌یدانیی به‌دواداچو‌ونیان بۆ كرد‌وون، به‌ڵام هۆكاری ئاگادارنه‌بو‌ونی هاوڵاتییانی له كاره‌كانیان گه‌ڕانده‌وه بۆئه‌وه‌ی كه راگه‌یاندن ئاگادار ناكه‌نه‌وه‌و وتی: "ره‌خنه هاته سه‌ر ئه‌ندامه‌كانمان، كه بۆ سه‌ردانه‌كانمان كامێرا ده‌به‌ن‌و پێمان ده‌وترا ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆتانه‌و پێویست ناكات منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن‌و نابێت راگه‌یاندن به‌و شتانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن، بۆیه بڕیارماندا بۆ سه‌ردانه‌كانمان راگه‌یاندن ئاگادار نه‌كه‌ینه‌وه، هاوكات له‌كاتی پشو‌وشدا ئه‌ندامه‌كانمان چ وه‌ك ئه‌ندامانی فراكسیۆن چ وه‌ك لیژنه‌كانیان سه‌ردانی ناوچه‌كانیان كردووه، بۆ نمو‌ونه ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردو‌ودا سه‌ردانی هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كی سلێمانیمان كردووه، سه‌ردانی گرتو‌وخانه‌ی ژنانمان كردووه، سه‌ردانی ئاواره‌كانی ده‌ستی تۆپبارانی توركیامان كردووه، له ده‌وربه‌ری هه‌ولێر به‌دواداچو‌ونمان بۆ كێشه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و توێژانه كردووه، بۆیه خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه سه‌ردان‌و چو‌ونه ناو خه‌ڵكمان به‌رده‌وامه، به‌ڵام وه‌ك جاران له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوی ناكه‌ینه‌وه".
به‌دواداچو‌ونه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مان بۆ لای هاوڵاتییان‌و ناوچه جیاجیاكان هه‌ندێكجار ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ریان هه‌بو‌وه، هه‌روه‌ك كوێستان وتی: "ئێمه ئه‌و كێشانه رووبه‌ڕووی لیژنه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ژماره‌یه‌كیان چاره‌سه‌ركراون‌و هه‌ندێكیشیان لیژنه‌كان وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان داوه‌ته‌وه، كه پێویسته به‌ره‌وڕ‌ووی حكومه‌ت بكرێنه‌وه، كه به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێنه‌وه بێ وه‌ڵامن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان‌و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بو‌وبێت ژماره‌یه‌كیان به‌دواداچو‌ونی بۆ كراوه‌و چاره‌سه‌ری بۆ دۆزراوه‌ته‌وه".
له راپۆرته ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی ژماره‌ی رابرد‌ووی رۆژنامه‌دا، هاوڵاتییه‌ك ده‌ڵێت: "گۆڕان به ده‌نگی هه‌ژاران چو‌ونه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام گرنگیدان به كێشه‌ی هه‌ژاران لایان كاڵبووه‌ته‌وه"، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه رو‌ونده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر به ده‌نگی هه‌ژاران چو‌ونه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵكو خۆیان هه‌مو‌ویان له خێزانێكه‌وه هاتو‌ون، كه ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش نه‌بن ده‌وڵه‌مه‌ند نین، هه‌روه‌ك وتی: "هه‌مو‌ومان له ناوه‌ندو خوار ناوه‌ندداین، بۆیه له خه‌مه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژار تێده‌گه‌ین‌و خۆمان به نوێنه‌ریان ده‌زانین‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین، ئێمه زۆربه‌ی سه‌ردانه‌كانمان بۆ هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كانه، رۆژانه له نو‌وسینگه‌كانمان جوتیارو هه‌ژارو خه‌ڵكی گشتیی ده‌بینین".
سه‌باره‌ت به راپۆرته ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی رۆژنامه له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان كوێستان وتی: "پێموایه ئه‌و بابه‌ته ره‌خنه‌ییه ناهه‌قی تێدابوو به هه‌قی ئه‌ندامانی ئێمه، چونكه سه‌ردان‌و كۆبو‌ونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ر له‌خۆیدا ره‌خنه‌كه شتێكی ئیجابیی تێدابوو له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه كه پێمانخۆشه چاودێرێك هه‌بێت به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌و پێمان بڵێت لێره خه‌له‌لتان هه‌یه، لێره بۆ كارناكه‌ن، دو‌وه‌م: حاڵه‌تێكی ئیجابییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیكیی هه‌یه له‌نێوان رۆژنامه‌و بز‌ووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا‌و ره‌خنه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆی بكات".